عن بُريدة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لا تقولوا للمُنَافق سَيِّدٌ، فإنه إن يَكُ سَيِّدًا فقد أسْخَطْتُمْ ربكم عز وجل ».
[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي في الكبرى وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە بورەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بە کەسی مونافیق (دوو ڕوو) مەڵێن: سەید (گەورە)، ئەگەر ئەوە سەید (گەورە) بێت؛ ئەوا ئێوە پەروەردگارتان توڕە کرد -عز وجل-».
صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: ئەگەر مونافیق (دوو ڕوو) بێت لە ناو گەل وبنەماڵەکەیدا پێی بووترێت (گەورەم یان سەید)، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی توڕەبوونی خواى گەورە؛ چونکە ئەمە بە مەزندانانی ئەم مونافیقەیە، وئەمیش کەسێکە کە شایەنی ئەوە نییە بە مەزن دابنرێت، وئەگەر گەورە وسەید نەبێت لە ناو گەل وبنەماڵەکەیدا ئەوا ئەمە درۆ ونیفاقە، وبۆیە لە هەردوو حاڵەتەکەدا دروست نییە بە مونافیق (دوو ڕوو) بووترێت سەید یان گەورەم، وبەهەمان شێوە بەرامبەر کافر وتاوانکار وفاسق وبیدعەچیش چونکە ئەمانە هەرگیز شایەنی وەسفی بە گەورەندانان وسەید نین، وئەم نەهی کردنە بۆ هاوەڵان وبۆ ئەوانەى پاش ئەوانیشە، ومونافیقەکان لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابەش دەبن بە سەر دوو کۆمەڵدا، یەکەمیان: ئەو مونافیقانەى کە تەنها ئاشکرا بوون لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەو هاوەڵەی نهێنیەکانى لابوو (حوزیفە) -ڕەزاى خواى لێبێت-، دووەم: ئەو مونافیقانەى کە هاوەڵان نیفاق ودووڕیی ئەوانیان دەزانى وەکو عبداللەی کوڕی ئەبی سەلول، وئەمیش ئەم فەرموودەیەی بەسەردا جێبەجێ دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر