عن عبد الرحمن بن سمرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «لا تحلفوا بِالطَّوَاغِي، ولا بآبَائِكُم».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبدالرحمان کوڕی سەمورەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سوێند بە بتەکان (تاغوتەکان) وبە باوباپیرانتان مەخۆن».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی دەکات لە سوێند خواردن بە تاغوتەکان کە مەبەست لێرەدات بتەکانە، ئەو بتانەى کە لە سەردەمی جاهیلیەتدا دەپەرستران وبەو ناوە ناونراون چونکە هۆکاری لە سنوور دەرچوون وکوفر بوون وهەرشتێک سنوور تێبپەڕێنێت لە بە گەورەدانانی لە جگە لە بتەکانیش پێی دەووترێت تاغوت (الطاغوت)، وتاغوت واتا سنوور تێپەڕاندن، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّا لَمَّا طَغَا ٱلۡمَآءُ حَمَلۡنَٰكُمۡ فِي ٱلۡجَارِيَةِ}[الحاقة: 11]، واتە: {بەڕاستی ئێمە کاتێك کە ئاوی (تۆفان) سەرکەوت وسنووری تێپەڕاند (باپیرەکانی) ئێوەمان ھەڵگرت لە کەشتیدا ئەی بێ بڕوایانی مەککە}، وعەرەب لە جاهیلیەتدا سوێندیان بە خوداکانیان وباوباپیرانیان دەخوارد بۆیە نەهیان لێکرا لەم کردەوەیە، هەروەکو لەم فەرموودەیەدا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (لا تحلفوا بآبائكم وأمهاتكم ولا بالأنداد) [رواه أبو داود وغیره] واتە: (سوێند بە: باوک (باوباپیرانتان) ودایک (داپیرانتان) وهاوبەشەکان (شەریکەکان) مەخۆن)، هاوبەشەکان (شەریکەکان) مەبەست لێرەدا بتەکانە کە موشریکەکان دەیانکردنە هاوبەش وشەریکی خواى گەورە ودەیانپەرستن وسوێندیان پێیان دەخوارد هەروەکو دەیانووت: (واللات والعزى) واتە: (سوێند بە لات وعوزا) کە ئەمانە ناوى دووان لە بتەکانیان بوو، لە فەرموودەیەکی تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ألا إن الله ينهاكم أن تحلفوا بآبائكم، من كان حالفا فليَحْلِف بالله أو ليَصْمُت) [متفق علیه] واتە: (خواى گەورە نەهیتان لێدەکات لەوەى سوێند بە باوباپیرانتان بخۆن، هەرکەسێک سوێندی خوارد؛ ئەوا با تەنها سوێند بە خواى گەورە بخوات یان بێدەنگ بێت -سوێند نەخوات-). کاتێک دەفەرموێت: (وسوێند بە باوباپیرانتان مەخۆن): واتا نە بە براکانتان ونە بە سەرکردەکانتان، بەڵام لێرەدا باسی باوباپیران کراوە چونکە باو بوو لە نێوانیاندا: وهەروەها کاتێک دەفەرموێت: (من كان حالفا، فليَحْلِف بالله أو ليَصْمُت) [متفق علیه] واتە: (هەرکەسێک سوێندی خوارد؛ ئەوا با سوێند بە خواى گەورە بخوات یان بێ دەنگ بێت، واتە: - سوێند نەخوات یان ئەگەر سوێندی خوارد ئەوا با تەنها سوێند بە خواى گەورە یان سیفاتەکانى بخوات ونابێت سوێند بە کەس وشتی تر بخوات جگە لە خواى گەورە وسیفاتە مەزنەکانی-). زانایان -ڕەحمەتی خوایان لێبێت- دەڵێن: حیکمەت ودانایی لە نەهی کردن لە سوێند خواردن بە جگە لە خواى گەورە ئەوەیە کە سوێندخواردن بە شتێک یان کەسێک بە واتای بە مەزندانانى ئەو شتە یان کەسە دێت کە سوێندی پێدەخورێت، ولە ڕاستیدا دەبێت بەمەزندانان تەنها بۆ خواى گەورە بێت -سبحانه وتعالى- وتەنها سوێند بە ئەو زاتە مەزنە بخورێت ونابێت هیچ کەسێک یان شتێک بکرێت بە هاوبەش وشەریکی ئەو زاتە مەزنە لە سوێندخواردندا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر