عن أبي هريرة رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «إن أَخْنَعَ اسم عند الله رجل تسمى ملك الأملاك، لا مالك إلا الله». وفي رواية: «أَغْيَظُ رجل على الله يوم القيامة، وأخبثه وأَغْيَظُه عليه، رجل كان يسمى ملك الأملاك، لا مَلِكَ إلا الله». قال سفيان: «مثل شَاهَانْ شَاهْ»، وقال أحمد بن حنبل: سألت أبا عمرو عن أَخْنَع؟ فقال: «أَوْضَع».
[صحيح] - [الرواية الأولى: متفق عليها. الرواية الثانية: رواها مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خراپترین وبەدترین ناو لای خواى گەورە؛ پیاوێکە ناوی خۆی نابێت (پادشای پادشاکان)، هیچ پادشایەک نییە جگە لە الله -خودا-». ولە گێڕانەوەیەکدا: «خراپترین وچەپەڵترین پیاو لای خواى گەورە کە زیاتر لە خەڵکی تر لێی توڕە دەبێت لە ڕۆژی قیامەتدا؛ کەسێکە ناوی خۆی نابێت (پادشای پادشاکان)، هیچ پادشایەک نییە جگە لە الله -خودا-». سوفیان دەڵێت: «وەکو شاهان شاهـ (شای شاکان)».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە خراپترین کەس لای خواى گەورە ئەوەیە کە ناوێکی لە خۆی نابێت کە بە واتاى گەورەکردن وشکۆداری وشانازی کردن دێت لە ئەوپەڕیدا، وئەم ناوە تەنها بۆ خواى گەورەی بەرز وشکۆدار دەبێت، وەکو ناوى (ملک المولک ، پادشای پادشاکان)، کە ئەم ناوە نیشانەى ڕکابەرایەتیە بەرامبەر خواى گەورە، کە خاوەنی ئەم ناوە ئەگەر بە ناڕاستەوخۆش بێت بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو ڕکابەری خودایە، پەنا بە خودا، بۆیە ئەم کەسە بەهۆی ئەم ناوەوە ڕقاویترین کەسە لای خواى گەورە وچەپەڵترین وخراپترین بوونەوەرە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەى ڕوونکردنەوە کە پادشای ڕاستەقینە تەنها الله یە چونکە موڵکی هەموو شتێک بە پادشاکانى سەرزەویشەوە هەموویان موڵکی خواى گەورەن وئەو دروستی کردوون، وهەروەها ئەم فەرموودەیە ئامۆژگاریەکە بۆ ئەوانەى ناو ونازناوى هاوشێوەى ئەمە لە هەندێک کەس دەنێن؛ بە بێ ئەوەى لە هەقیقەتدا واتاى ئەو ناو ونازناوانە بزانن، وهەروەها بیرهێناوەیەکە بۆیان بۆ ئەوەى خۆیان بپارێزن لەو سەرەنجامە خراپانەى کە لەم فەرموودەیەدا باسکراوە سەبارەت بە ئەو کەسانە کە بانگەشەی ناولێنانی ئەم جۆرە ناو ونازناوانە دەکەن، خواى گەورە پەنامان بدات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر