+ -

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤمنينَ رضي الله عنها قَالَتْ:
دَخَلَ عَلَيَّ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَقَدْ سَتَرْتُ سَهْوَةً لِي بِقِرَامٍ فِيهِ تَمَاثِيلُ، فَلَمَّا رَآهُ هَتَكَهُ وَتَلَوَّنَ وَجْهُهُ وَقَالَ: «يَا عَائِشَةُ، أَشَدُّ النَّاسِ عَذَابًا عِنْدَ اللهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ الَّذِينَ يُضَاهُونَ بِخَلْقِ اللهِ» قَالَتْ عَائِشَةُ: «فَقَطَعْنَاهُ فَجَعَلْنَا مِنْهُ وِسَادَةً أَوْ وِسَادَتَيْنِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 2107]
المزيــد ...

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هاتە ژوورەوە بۆ لام، ومن دۆڵابێكم بە پەردەیەك داپۆشی بوو ؛ كە وێنەی لەسەر كێشرا بوو، كاتێك بینی پچڕانی وڕەنگی گۆڕا، وفەرمووی: «ئەی عائیشە، توندترین ئازاردان لەلای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ لەسەر ئەوانەیە کە خۆیان دەچوێنن بە الله لە خوڵقاندندا»، عائیشە دەڵێت: «دڕیمان وكردمان بە سەرینێك یان دووان».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 2107]

شیکردنەوە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چووە نێو ماڵەكەی بۆ لای عائیشە، دۆڵابێكی بچووكی هەبوو كە هەندێك شتومەكی تێدا دادەنا؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بینی بە قوماشێك ئەم دۆڵابەی داپۆشیووە كە وێنەی ڕۆح لەبەری لەسەرە، بەهۆی توڕەبوونی لەپێناو الله ؛ ڕەنگی گۆڕا ولایبرد، وفەرمووی: توندترین ئازاردان لەلای خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ لەسەر ئەوانەیە کە خۆیان دەچوێنن بە الله لە خوڵقاندندا. عائیشە دەڵێـت: بۆیە ئێمە كردمان بە سەرینێك یان دووان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئورومی كانادی الولوف ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نكۆڵی كردن لە خراپە لەكاتی بینینی ودوانەكەوتن لەمەدا، بەتایبەت ئەگەر بزانێت تووشی خراپەیەكی گەورەتر نابێت.
  2. سزا لە ڕۆژی قیامەتدا جیاوازە بە پێی گەورەیی تاوان.
  3. وێنەکێشانی ڕۆح لەبەر گوناهە گەورەکانە، ویەکێکە لە تاوانە گەورەکان.
  4. لە حیکمەتەکانى حەرامێتی وێنەکێشانی ڕۆح لەبەر: ئەو کەسانە خۆیان دەچوێنن بە الله -سبحانه وتعالی- لە خوڵقاندنی ڕۆح لەبەردا، ئینجا ئەگەر وێنەكێش بەمەبەست یان بێ مەبەست بیكات.
  5. بەپەرۆشی شەریعەت لەسەر پاراستنی موڵك وسامانەكان ؛ بە سوود وەرگرتن لێیان، پاش دوورخستنەوەیان لە بەكارهێنانیان لە حەرامدا.
  6. قەدەغەكردنی كێشانی وێنەی ڕۆح لەبەر لەسەر هەرشت وشێوەیەك بێت، ئەگەرچیش شتەكە ڕێزلێگیراو نەبێت.
زیاتر