+ -

عن خَوْلَةَ بِنْتَ حَكِيمٍ السُّلَمِيَّةَ قَالتْ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«مَنْ نَزَلَ مَنْزِلًا ثُمَّ قَالَ: أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللهِ التَّامَّاتِ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ، لَمْ يَضُرَّهُ شَيْءٌ حَتَّى يَرْتَحِلَ مِنْ مَنْزِلِهِ ذَلِكَ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2708]
المزيــد ...

لە خەولەى کچی حەکیمی سولەمیەوە دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«هەرکەسێک چووە شوێنێک، وبڵێت: (أعوذ بكلمات الله التَّامَّات من شرِّ ما خلَق)^؛ ئەوا هیچ شتێک زیانی پێناگەیەنێت هەتا لەو شوێنە دەردەچێت». ^(واتە: پەنا بە وشە کامڵەکانى خواى گەورە دەگرم [قورئان] لە شەڕ وزیانی ئەوەى دروستیکردووە).

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2708]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئومەتەکەى دەکات بۆ پشت بەستن وپەنا وهانا بردن تەنها بۆ ئەو زاتەى کە هەموو سوودێک بەدەستی ئەوە، وهەموو ناڕەحەتی وترسێک تەنها ئەو دەتوانێت دووری بخاتەوە لە مرۆڤ ئەگەر بچێت بۆ شوێنێک، ئینجا لەکاتی گەشتکردن یان سەیران یان شتی تر بێت؛ ئەمیش بەوەى داوای پەناگرتن لە الله بکات بە وشەکانى الله -قورئان- لە فەزڵ وبەرەکەت وسوودیان، کە سەلامەتە لە هەموو کەموکورتی وعەیبێک، لە شەڕی هەموو خوڵقێنراوێک کە شەڕ وزیانی هەیە، بۆیە بەردەوام لەو شوێنە بێ ترس وئارام دەبێت لەهەموو شتێکی زیانلێدەر.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری ئۆكرانی الجورجية المقدونية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پەناگرتن بە خوای گەورە پەرستنە، ودەبێت بە خواى گەورە وناو وسیفەتەکانى بێت.
  2. پەناگرتن (إستعاذة) بە قسەی خواى گەورە -قورئان- ؛ ڕێگەپێدراوە، چونکە سیفەتێکە لە سیفەتەکانى الله -سبحانە وتعالى-، بەپێچەوانەوە پەناگرتن بە هەر خوڵقێنراوێک شیرکە.
  3. فەزڵ وبەرەکەتی ئەم نزایە.
  4. خۆپاراستن بە زیکرەکان هۆکارە بۆ پاراستنی بەندە لە شەڕ وزیانەکان.
  5. پەناگرتن بە جگە لە خواى گەورە لە جنۆکە وساحیر ودەجالەکان ؛ هەمووی پوچەڵە وشیرکە.
  6. هەرکەسێک بچێت بۆ شوێنێک یان تێیدا بمێنێتەوە لەسەفەردا ؛ ڕێگەپێدراوە ئەم نزایە بخوێنێت.
زیاتر