عن بُرَيْدَة بن الحُصَيب الأَسْلَمِيّ رضي الله عنه قال: كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا أمَّر أميرًا على جَيْش أو سَرِيَّة أَوْصَاه بتَقْوَى الله، ومَن معه مِن المسلمين خيرًا، فقال: "اغْزُوا بسم الله في سبيل الله، قاتِلُوا مَن كَفَر بالله، اغْزُوا ولا تَغُلُّوا ولا تَغْدِروا ولا تُـمَثِّلُوا ولا تَقْتُلُوا وَلِيدًا، وإذا لَقِيتَ عَدُوَّك مِن المشركين فادْعُهم إلى ثلاث خِصال -أو خِلال-، فأيَّتُهُنَّ ما أجابوك فاقْبَلْ منهم وكُفَّ عنهم، ثم ادْعُهم إلى الإسلام فإن أجابوك فاقْبَلْ منهم.
ثم ادْعُهم إلى التَّحَوُّل مِن دارهم إلى دار المهاجرين، وأَخْبِرْهم أنهم إن فَعَلُوا ذلك فلهم ما للمهاجرين وعليهم ما على المهاجرين، فإن أَبَوْا أن يَتَحَوَّلُوا منها فأَخْبِرْهم أنهم يكونون كأَعْرَاب المسلمين يَجْرِي عليهم حُكْمُ الله تعالى، ولا يكون لهم في الغَنِيمَة والفَيْء شيءٌ إلا أن يُجَاهِدُوا مع المسلمين، فإن هم أَبَوْا فاسْأَلْهم الجِزْيَةَ، فإن هم أجابوك فاقْبَلْ منهم وكُفَّ عنهم، فإن هم أَبَوْا فاستَعِن بالله وقَاتِلْهم.
وإذا حاصَرْتَ أَهْلَ حِصْنٍ فأرادُوك أن تَجْعَلَ لهم ذِمَّةَ الله وذِمَّةَ نَبِيِّه، فلا تَجْعَلْ لهم ذِمَّةَ الله وذِمَّةَ نَبِيِّه، ولكن اجْعَلْ لهم ذِمَّتَك وذِمَّةَ أصحابك؛ فإنكم أن تُخْفِرُوا ذِمَمَكم وذِمَّةَ أصحابكم أَهْوَنُ مِن أن تُخْفِرُوا ذِمَّةَ الله وذِمَّةَ نَبِيِّه، وإذا حاصَرْتَ أَهْلَ حِصْنٍ فأرادُوك أن تُنْزِلَهم على حُكْم الله فلا تُنْزِلْهم، ولكن أَنْزِلْهم على حُكْمِك، فإنك لا تَدْرِي أَتُصِيبُ فيهم حُكْمَ الله أم لا".
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...
بورەیدەی کوڕی حوسەیبی ئەسلەمی -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر پیاوێکی بکردایەتە سەرکردەى سوپایەک یان مەفرەزەیەک؛ فەرمانى پێدەکرد بە تەقواى خواى گەورە وچاک مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو مسوڵمانانەى لەگەڵیدا دەردەچن، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «بە ناوی خواوه و له پێناوی خوادا بجەنگن، بجەنگن دژ بە کەسانێک كه باوەڕ به خودا ناهێنن، بجەنگن وخیانەت له دەستكەوتەکانى جەنگ مەكەن، چونکە دابەش دەكرێت بەسەرتاندا، غەدر وستەم مەكەن (پەیمانەکان مەشکێنن)، لاشەی کوژراوان مەشێوێنن، منداڵ مەکوژن، ئەگەر ڕووبەڕووی دوژمنه بێباوەڕەکان بوویتەوه بانگهێشتیان بکە بۆ سێ شت، -یان سێ سيفەت- هەرکامێکیان جێبەجێکرد لێیان وەربگرە و وازیان لێبهێنە، پاشان بانگھێشتیان بكه بۆ سەر ئاينى ئیسلام، ئەگەر وەڵامیان بە بەڵێ بوو لێیان وەربگرە، و وازیان لێبهێنە، پاشان بانگھێشتیان بکه كه لە شوێنی خۆیانەوە بگوێزرێنەوە بۆ شوێنی كۆچكەران (بۆ مەدینە)، ئاگاداريان بکەرەوە ئەگەر ئەوەیان ئەنجامدا ئەوا ھەر مافێک بۆ كۆچكەران هەیە بۆ ئەوانیش هەیە، وهەر ئەركێک دەکەوێته سەر شانى كۆچكەران دەکەوێتە سەر شانى ئەوانیش، جا ئەگەر ئەوەیان ڕەت کردەوه وشوێنى خۆیانیان بەجێنەهێشت، ئاگاداریان بكەرەوە ئەوانیش وەك عەرەبە موسوڵمانە دەشتەکیەكان وان -وەکو ئەعرابیە مسوڵمانەکان وان-، ئەو حوكمەی خوایان لەسەر جێبەجێدەکرێت كه لەسەر باوەڕداران جێبەجێدەکرێت، بەڵام له دەستكەوتى جەنگ ودەستكەوتەكانى تریش (الغنيمة و الفيء) هیچیان پێنادرێت، مەگەر ئەوەی شان بەشانى موسڵمانان جیهاد بكات ئەگەر ئەمەشيان ڕەت کردەوە؛ ئەوا داوایان لێ بكه سەرانە (باج) بدەن، ئەگەر ڕازی بوون لێیان وەربگرە و وازیان لێبھێنە، ئەگەر ڕازى نەبوون داوای يارمەتى وپشتگیرى لە خودا بکه، و لە دژیان بجەنگە، وئەگەر گەمارۆى خەڵکانی نێو قەڵایەكت دا، وداوایان لێکردیت پەيمانێکیان لەگەڵدا مۆر بکەیت بەناوى خودا وپێغەمبەرەکەی -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا لەگەڵياندا مۆری مەکە، بەڵکو خۆت وهاوەڵەکانت پەيمانى پارێزراوی خۆتانیان بدەنێ چونكە ئەگەر ئێوە پەيمانى خۆتان و هاوەڵەکانتان بشکێنن ئەوا ئاسانترە لەوەی كه پەيمانێک بەناوى خوا وپێغەمبەرەکەیەوە بشکێنن، خۆ ئەگەرخەڵکانی نێو قەڵايەكت گەمارۆدا، وداوایان لێکردیت كه حوكمى خودایان بەسەردا جێبەجێبكەیت، ئەوەیان لەگەڵدا مەکە، بەڵکو حوكمى خۆتیان بەسەردا جێبەجێ بکە، چونكە تۆ نازانیت كه ئايا وەكو پێویست دەتوانی بڕیار وحوكمى ڕاستى خوایان لەسەر جێبەجێ بکەیت يان نا».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
بورەیدە -ڕەزاى خواى لێبێت- هەواڵی ئەوە دەدات کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوپایەک یان مەفرەزەیەکی نارد بۆ جەنگ دژی کافرەکان؛ وکەسێکی وەکو سەرکردە دانا لەسەر ئەم سوپایە بۆ ئەوەى یەکگرتوو بن ویەکڕیزییان پارێزراو بێت وکاروباریان بەڕێوە ببات، وفەرمانى بە سەرکردەکە کرد کە تەقواى خواى گەورە بکات ولە خودا بترسێت وسنووری حەرامکراوەکان تێنەپەرێنێت وبە باشی مامەڵە بکات لەگەڵ ئەو مسوڵمانەى لەگەڵ ئەودا دەردەچن، پاشان ڕێنمایی کرد سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن بەرامبەر دوژمنەکان، پێویستە : 1/ خۆیان بپارێزن ودوور بن لە دزی کردن لە دەستکەوتەکانى جەنگ، 2/غەدر وستەم نەکەن (پەیمان مەشکێنن ئەگەر ئەوان پەیمانیان نەشکاند بەڵام ئەگەر ئەوان پەیمانیان شکاند ئەوە حاڵەتێکی ترە)، 3/ لاشەکان نەشێوێنن پاش ئەوەى کوژران، 4/ ئەوانە نەکوژن کە بەشداری جەنگیان نەکردووە وەکو منداڵەکان وبەتەمەنەکان وئافرەتەکان وئەوانەى لە پەرستگاکاندان، 5/ دار مەشکێنن وشوێنی ئاوەدانی تێکمەدەن، لەگەڵ چەند ڕێنماییەکی تر کە لە فەرموودەی تردا زۆر بە ووردی وجوانی باسکراوە، وپێویستە سەرەتا بە بانگەشە کردنیان بۆ هاتنە نێو ئاینی ئیسلام دەستپێبکەن، ئەگەر وەڵامیان دایەوە ئەوا پێویستە کۆچ بکەن بۆ مەدینە، وفێریان بکەن ئەوەى بۆ ئەوان دەبێت بۆ موهاجیرەکان (کۆچکەرەکان) وئەنساڕیەکانیش (پشتیوانەکانیش) دەبێت وئەوەى لەسەر ئەوان دەبێت لەسەر موهاجیرەکان وئەنساڕیەکانیش دەبێت؛ ئەمیش لە ڕوانگەی ئەرک وماف و واجباتەکانەوە، ئەگەر نەیانویست کۆچ بکەن ئەوا وەکو ئەعرابیەکان (ئەو عەرەبانەى لە دەشت دەژین) مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت، ئەگەر ئەمەشیان ئەنجام نەدا ئەوا پێویستە باج (جزیە) بدەن، ئەگەر باجیان نەدا ئەوا پێویستە پشتیوان بە خواى گەورە دەست بکەن بە جەنگ لە دژیان، وئەگەر مسوڵمانان دەوری خەڵکانی هەر قەڵایەکیان دا (تەوقیانیان کرد) ئەوا نابێت بەناوى خودا وپێغەمبەرەکەی پەیمانیان پێبدرێت بەڵکو دەبێت پێویستە مسوڵمانان بەناوى خۆیانەوە پەیمان بدەن، چونکە ئەگەر ئەم پەیمانەی بە ناوى مسوڵمانانەوەیە شکێنرا تاوانەکەى کەمترە لە شکاندنی پەیمانێک کە بەناوى خودا وپێغەمبەرەکەیەوە بێت، وبەهەمان شێوە ئەگەر خەڵکانی نێو قەڵاکە داوایان لە مسوڵمانان کرد کە حوکمی خودایان بەسەردا جێبەجێ بکەن ئەوا مسوڵمانان نابێت حوکمی خودایان بەسەردا جێبەجێ بکەن چونکە لەوەیە حوکمێک بکەن بەناوی حوکمی خوداوە ولە ڕاستیشدا حوکمی خودا نەبێت یان لەوەیە لە جێبەجێکردنی حوکمەکەدا ڕاستی نەپێکن، وئەمیش تاوانە، بەڵکو دەبێت مسوڵمانان بە پێی توانا وئیجتیهادی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن وحوکمیان بەسەردا جێبەجێ دەکەن.