عن أبي الهيَّاج الأسدي قال:
قَالَ لِي ‌عَلِيُّ بْنُ أَبِي طَالِبٍ: أَلَا أَبْعَثُكَ عَلَى مَا بَعَثَنِي عَلَيْهِ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ؟ أَنْ لَا تَدَعَ تِمْثَالًا إِلَّا طَمَسْتَهُ، وَلَا قَبْرًا مُشْرِفًا إِلَّا سَوَّيْتَهُ.

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 969]
المزيــد ...

لە ئەبی هەیاجی ئەسەدیەوە دەڵێت:
عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- پێمی ووت: «ئایا ڕەوانەت بکەم لە سەر ئەو ڕێنماییانەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- منی لەسەر ڕەوانە کرد؟ هەر پەیکەرێک یان وێنەیەکت^ بینی بیشکێنە وتێکی بدە، وهەر گۆڕێکی بەرزکراوە وڕازێندراوەت بینی تەختی بکە لەگەڵ زەویدا».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 969]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی دەنارد بۆئەوەى هیچ پەیکەر وبت و وێنەى ڕۆح لەبەرێک ئەگەر بەرجەستکراو بێـت یان نا ؛ نەهێڵنەوە، هەمووی لاببەن وبیشوێنن وتێکیبشکێنن.
وهەروەها واز نەهێنن لە هیچ گۆڕێکی بەرزکراوە ؛ تەختی بکەن لەگەڵ زەوی، وئەوەى لەسەری دروستکراوە لە بینا ودیوار بیڕمێنن، یان تەنها دەبێت بەئەندازەى بستێک بەرز بکرێتەوە لەسەر زەوی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پەیکەر دروستکردن و وێنەکێشانی ڕۆح لەبەرەکان دروست نیە وحەڕامە ؛ چونکە هۆکارە بۆ شیرک وهاوبەشدانان بۆ خواى گەورە.
  2. لابردنی خراپە بەدەست بۆ کەسێک دەسەڵات وتواناى هەبێت.
  3. بەپەرۆشی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر لابردنی هەرشتێک ئاماژە بێت بۆ جاهیلیەت، لە وێنە وبت وبیناکردن لەسەر گۆڕەکان.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (63)
زیاتر