+ -

عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال: سألت رسول الله صلى الله عليه وسلم أيُّ الذنب أعظم؟ قال: «أن تجعل لله نِدًّا، وهو خَلَقَكَ» قلت: ثم أَيُّ؟ قال: «ثم أن تقتل ولدك خَشْيَةَ أن يأكل معك» قلت: ثم أَيُّ؟ قال: «ثم أن تُزَانِي حَلِيْلَةَ جَارِكَ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پرسیارم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کرد: ئایا چی تاوانێک گەورەترینە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هاوبەش وشەریک بۆ خوای گەورە بڕیار بدەیت لە کاتێک ئەو تۆی دروستکردووە» ووتم: پاش ئەوەی چی (واتە: چی تاوانێک)؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «منداڵەکەت بکوژیت لە ترسی ئەوەی کە لە خواردنەکەت بخوات» ووتم: پاش ئەوەی چی؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «زینا بکەیت لە گەڵ هاوسەری دراوسێکەت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پرسیاری گەورەترین تاوانیان کرد، بۆیە پێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- باسی گەورەترینیانی کرد کە ئەویش بریتیە لە شیرکی گەورە، کە خوای گەورە بە هیچ شێوەیەک لێی خۆش نابێت مەگەر بە تەوبەکردن نەبێت پێش مردن، وئەگەر کەسی موشریک بمرێت ئەوا بە هەتاهەتایی لە دۆزەخ دەمێنیتەوە. پاشان کەسێک منداڵەکەی بکوژێت لە ترسی ئەوەی خواردن لەگەڵی بخوات، بۆیە کوشتنی ئەو نەفسەی کە خوای گەورە حەرامی کردووە بکوژرێت لە پلەی دووەمدا دێت لە تاوانە گەورەکان، وتاوانەکە گەورەتر دەبێت وسزاکە زیاتر دەبێت ئەگەر کوژراوەکە پەیوەندی خزمایەتی بە بکوژەکەوە هەبێت، وهەروەها سزاکە زیاتریش دەبێت کاتێک مەبەست ئەوە بێت کە کوژراو داببڕێت لە ڕزقێک کە خودا بۆی داناوە کە لە ڕێگای بکوژەکەوە بۆی دێت. پاشان کەسێک زینا بکات لە گەڵ خێزانی دراوسێکەی، زینا لە پلەی سێیەم دێت لە تاوانە گەورەکان، تاوانەکەی گەورەترە ئەگەر ئەوەی زینای لەگەڵدا کراوە خێزانی دراوسێکەی بێت کە لە شەرعدا فەرمان کراوە بە چاک بوون لەگەڵیان وباشی هاوەڵێتی کردنیان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی داری سۆماڵی كينيارواندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جیاوازی پلەی تاوانەکان لە گەورەییدا، هەروەکو چۆن کردەوە چاکەکان پلەیان جیاوازە لە فەزڵ وپاداشتدا.
  2. فەرموودەکە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە گەورەترین تاوان بریتیە لە: شیرک وهاوبەشدانانە بۆ خوای گەورە، پاشان کوشتنی نەفسێک کە خوای گەورە حەرامی کردبێت کوشتنی، پاشان زینا کردن.
زیاتر