عن علي بن أبي طالب رضي الله عنه مرفوعاً: «إذا انْتَعَل أحدكم فليبدأ باليمين، وإذا نَزَعَ فليبدأ بالشمال، ولْتَكُن اليُمنى أولَهُما تُنْعَل، وآخِرَهُما تُنْزَع».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان پێڵاوی لەپێکرد؛ ئەوا با سەرەتا پێی ڕاست لەپێبکات، ولە کاتی داکەندا؛ ئەوا با سەرەتا پێی چەپ دابکەنێت، یەکەم جار پێی ڕاستی لەپێبکات، کۆتا جار پێی ڕاستی دابکەنێت (واتە: بە پێچەوانەى لەپێکردنەوە) با پێی ڕاستی لە کاتی لەپێکردندا یەکەم بێت، ولە کاتی داکەندا کۆتا بێت». [مەبەست تەنها پێڵاو نیە بەڵکو هەر شتێکی تر لەپێبکرێت وەکو: نەعل وسۆل وگۆرەوی وهەر شتێکی تر]
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

سونەت وموستەحەب ئەوەیە کە لەپێکردنی نەعل یان پێڵاو یان گۆرەوی یان پۆشینی هەرشتێکی تر وەکو پانتۆڵ وشەرواڵ وکراس؛ سەرەتا بە پێی ڕاست ولای ڕاست دەستپێبکرێت، وسونەت ئەوەیە لە کاتی داکەندا بە پێچەوانە بێت سەرەتا پێی چەپ ولای چەپی دابکەنێت، وئەمیش نیشانەى ڕێزگرتنە لە لای ڕاست.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر