عَنْ جَابِرٍ رضي الله عنه قَالَ:
أَتَى النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلٌ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ، مَا الْمُوجِبَتَانِ؟ فَقَالَ: «مَنْ مَاتَ لَا يُشْرِكُ بِاللهِ شَيْئًا دَخَلَ الْجَنَّةَ، وَمَنْ مَاتَ يُشْرِكُ بِاللهِ شَيْئًا دَخَلَ النَّارَ»

[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

لە جابرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێـت:
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەو دوو شتە مسۆگەرە کامانەن؟ ئەویش فەرمووی: «هەرکەسێک بمرێت و هیچ هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار نەدابێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وهەرکەسێک هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار دابێت ؛ دەچێتە دۆزەخەوە».

صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ئەو دوو شتەى: کە یەکێکیان چوونە بەهەشت واجب دەکات، وئەوی تریان چوونە دۆزەخ واجب دەکات؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە : ئەو شتەى دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت ئەوەیە مرۆڤ بمرێت لەکاتێکدا بەتەنها خواى گەورەی پەرستبێت وهیچ هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت، وئەو شتەى چوونە دۆزەخ واجب دەکات ئەوەیە مرۆڤ بمرێت لەکاتێکدا هاوبەشی بۆ خوا بڕیار دابێت، کەسێک یان شتێکی کردووە بە هاوبەش و هاوتا بۆ خواى گەورە لە خودایەتی -پەرستراوێتی- یان پەروەردگارێتی یان ناو و سیفەتەکانى.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلەوپایەى تەوحید وهەرکەسێک بە ئیمانداری بمرێت و هیچ هاوبەشی بۆ الله بڕیار نەدابێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.
  2. مەترسی شیرک وهاوبەشدانان بۆ الله، وهەرکەسێک بمرێت لەکاتێکدا هاوبەشی بۆ خوا بڕیار دابێت ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە.
  3. تاوانبارە موەحیدەکان -یەک خوا پەرستەکان- لە ژێر ویستی خواى گەورەن ئەگەر بیەوێت سزایان دەدات وئەگەر بیەوێت لێیان خۆشدەبێت، پاشان چارەنووسیان بەرەو بەهەشتە.
زیاتر