عَنِ أَبي عبدِ الرَّحمنِ عبدِ اللهِ بْنِ عُمَرَ بن الخَطَّابِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: سَمِعتُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: " بنِيَ الإِسْلاَمُ عَلَى خَمْسٍ: شَهَادَةِ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ، وَإِقَامِ الصَّلاَةِ، وَإِيتَاءِ الزَّكَاةِ، وَحَجِّ البَيتِ، وَصَوْمِ رَمَضَانَ".
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە ئەبی عبدالرحمان عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئاینی ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاهێدی دان بە (ﻻ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ومُحَمَّد رَسُولُ اللَّه)، ونوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وحەجکردن بۆ ماڵی خودا، وڕۆژووگرتنی ڕەمەزان».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری
شیکردنەوەى فەرموودەکە: (ئاینی ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە): واتا ئاینی ئیسلام وەکو بینایەک وایە کە لەسەر پێنج پایە وەستاوە کە جێگیری دەکەن. یەکەم/ (شاهێدی دان بە -ﻻ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ومُحَمَّد رَسُولُ اللَّه-): [ ﻻ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ ] واتا هیچ پەرستراوێک ڕاست وهەق نییە کە شایەنی پەرستن بێت جگە لە خواى گەورە، وئەمە وشەی تەوحیدە -وشەی یەک خوا پەرستیە-، وئیسلامێتی ومسوڵمان بوونی کەسێک دروست نابێت بە بێ باوەڕهێنان و وتن وزانینی ماناى ئەم شاهێدیە وکردەوە کردن بە ئاماژەکانى، [ ومُحَمَّد رَسُولُ اللَّه ] واتا بەڕاستدانانى هەموو ئەو شتانەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی پێداوە وباسی کردووە؛ ئەمیش ئەو فەرموودانە دەگرێتەوە کە سەنەدی دروست وسەحیحە، وگوێڕایەڵیکردنی فەرمانەکانى، دوور کەوتنە وئەنجام نەدانى ئەو شتانەى نەهی لێکردووە، ودەبێت بەو شێوەیە خودا بپەرستین کە ئەو لە شەریعەتدا باسیکردووە. دووەم/ (ونوێژ ئەنجامدان): نوێژکردن گرنگترین پایەیە لە پاش هەردوو شاهێدی دانەکە، لە ڕۆژ وشەوێکدا پێنج نوێژی فەرز هەیە، ودەبێتە هۆی پەیوەندیەکی پتەو لە نێو بەندە وپەروەردگاری، ودەبێت بەندە بەردەوام بـێت لەسەر ئەنجامدان لەو ڕۆژەی کە باڵغ دەبێت هەتاوەکو دەمرێت، وئەنجامدانى نوێژ دەبێت شێوەیە بێت کە لە شەریعەتدا باسکراوە ئەمیش بە جێبەجێکردن وپابەندبوون بە مەرجەکانى وپایەکانى وفەرزەکانى وسونەتەکانی. سێیەم/ (وزەکاتدان): زەکاتدان پەرستنێکە بە ماڵ ئەنجامدەدرێت لە ساڵێکدا یەک جار، کاتێک ساڵێک بەسەر ساماندا بسووڕێتەوە، یان لە کاتى دەرچوونی بەرووبومەکان وپێگەیشتنیان، وسوودی ئەم زەکاتدانە بۆ خەڵکی ترە، بۆیە لە پێش حەجکردن وڕۆژووگرتن باسکراوە، ولە پاش نوێژکردن دانراوە لەم فەرموودەیەدا. چوارەم/ (وحەجکردن بۆ ماڵی خودا): ئەمیش حەجکردنە بۆ ماڵی خودا لە شاری مەککە وجێبەجێکردنی هەندێک پەرستن ودروشمی دیاریکراو وپەرستنێکە بە لاشە ئەنجامدەدرێت چونکە مرۆڤ خودی خۆی جێبەجێی دەکات، وهەروەها دروستە کەسێک بۆ کەسێکی تر ئەنجامی بدات لە ئاست ئەو کەسانە کە دروستە بۆیان ئەنجامبدرێت، ولە هەمان کاتدا پەرستنێکە بە سامان ئەنجامدەدرێت چونکە مرۆڤ لە حەجکردندا پێویستی بە پارە وخواردن دەبێت. پێنجەم/ (وڕۆژووگرتنی ڕەمەزان): ڕۆژووگرتن پەرستنێکە بە لاشە ئەنجامدەدرێت وسوودەکەى بۆ خەڵکی تر نییە بەڵکو بۆ خودی مرۆڤەکەیە، وڕۆژووگرتن بریتیە لە وازهێنان ودوورکەوتنە لە هەندێک شت کە ڕۆژوو دەشکێنن بە نیەتی پەرستنی خواى گەورە لەم وازهێنانە، وڕۆژووگرتن لە ساڵێکدا یەک مانگ واجب دەبێت ئەویش مانگی ڕەمەزانە. ئیسلامێتی (مسوڵمان بوونی) کەسێک دروست نابێت بە بێ بوونی پایەی یەکەم، وبەهەمان شێوەی پایەی دووەمیش هەرچەندێک جیاوازى هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە وازهێنان لە پایەی دووەم، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (إن بين الرجل وبين الشرك والكفر ترك الصلاة) [رواه مسلم] واتە: (ئەو شتەى لە نێوان کافر وموشریک بوونی کەسێکە بریتیە لە وازهێنان لە نوێژکردن)، وئەمە فەرموودەیەکی زۆر ترسێنەرە وبە پێی واتا ئاشکرایەتی، لەم بابەتەدا هیچ جیاوازییەک نییە بەڵکو هەندێک لێکدانەوە کراوە کە پێچەوانەى تێگەیشتنی پێشینە، یەکدەنگی هاوەڵان گێڕاوەتەوە سەبارەت بە وازهێنان لە نوێژکردن، عبداللەی کوڕی شەقیقی عوقەیلی دەڵێت: (هاوەڵانی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وازهێنان لە هیچ یەکێک لە کردەوەکانیان بە کوفریان نەدەزانى؛ جگە لە وازهێنان لە نوێژکردن نەبێت) [رواه الترمذي في جامعه، المزوروي في تعظيم قدر الصلاة]، بەڵام سەبارەت بە سێ پایەکەى تر؛ هەرکەسێک ئەنجامیان نەدات بە بێ عوزر ئەوا ئیسلامێتی ودینداریەکەى کەموکورتی تێدایە ولە گومڕاییدایە و لەسەر مەترسییەکی گەورەیە چونکە چەندەها هەڕەشەی توند هاتووە لە چەندەها فەرموودە وئایەتدا سەبارەت بە ئەنجام نەدانیان، بەڵام کافر نابێت چونکە بەڵگەى تر هەیە لەسەر ئەوەى کافر نەبوونی ئەگەر بیروباوەڕی بەم سێ پایە هەبێت بەڵام لەبەر هەر هۆیەک ئەنجامیان نەدات.