پێم بڵێ ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، ومانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە حەرامی دابنێم
ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت
ئەوەی نوێژی تەراویح ئەنجامبدات لە شەوی قەدردا بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو ڕەمەزانێکدا دە ڕۆژ ئیعتیکافی دەکرد، بەڵام ئەو ساڵەی کە گیانی سپارد بۆ ماوەی بیست ڕۆژ ئیعتیکافی کرد
خوای گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «هەموو کردەوەکانی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی؛ جگە ڕۆژووگرتن نەبێت، بە دڵنیاییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لە سەر دەدەمەوە
پێغەمبەری -صلى الله علیه وسلم- هەوڵ وکۆششی زۆرەی دەکرد (لە پەرستن) لە دەی كۆتایی (ڕەمەزاندا) لە مانگەکانی تردا بەو شێوەیە نەبوو
با هیچ یەکێکتان ڕۆژی جومعە بە ڕۆژوو نەبێت، مەگەر لەگەڵی؛ ڕۆژێک لە پێشی یان ڕۆژێک لە پاشی بە ڕۆژوو بێت
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا، ئەویش فەرمووی: ئەگەر ویستت بە ڕۆژوو بە، وئەگەر ویستت بیشکێنە (بە ڕۆژوو مەبە)
ئاسۆی بەرەبەیان (بانگی بەیانی) دەهاتە سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەو لەشی گران بوو بەهۆی چوونە لای خێزانەکانی، پاشان خۆی دەشۆرد (غوسڵی دەکرد) وڕۆژووی دەگرت
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە ڕۆژووگرتنی دوو ڕۆژ، ولە دوو نوێژکردن ،ولە پۆشینی جۆرێک جل، ولە جۆرێک دانیشتن
خەلیلەکەم -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاری سێ شتی پێکردم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک، ودوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو، ونوێژی ویتر بکەم پێش خەوتن
ئەی پێغەمبەری خودا، من لە جاهیلیەتدا نەزرم کرد بەوەی کە شەوێک ئیعتیکاف بکەم لە مزگەوتی حەرامدا؟ فەرمووی: نەزرەکەت جێبەجێ بکە
ئەگەر بینیتان (مانگی ڕەمەزان) ئەوا ڕۆژوو بگرن، وئەگەر بینیتان (مانگی شەوال) ئەوا ڕۆژوو بشکێنن، ئەگەر نادیار بوو لێتان ئەوا خەمڵاندنی بۆ بکەن
هەرکەسێکتان توانى ئەوا با هاوسەرگیری بکات؛ چونکە ئەمە چاو ودامێن دەپارێزێت، وئەوەى ناتوانێت ئەوا با رۆژوو بگرێت؛ چونکە ڕۆژووگرتن قەڵغانە (ئارەزوو كەمدەكاتەوە)
پێغەمبەری خودا -صلی اللە علیە وسلم- بەخشندەترین وسەخیترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا، ولە مانگی ڕەمەزانیشدا بەخشندەتر بوو زیاتر لە ھەموو کاتەکانی تر، کاتێک جبریل -علیه السلام- دەھات بۆ لای
پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟
لە بەهەشتدا دەرگایەک هەیە، پێی دەووترێت: ڕەیان، ڕۆژووگرەکان لەوێوە دەچنە ژوورەوە (بۆ نێو بەهەشت) لە ڕۆژی قیامەتدا، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو نەدەبوو هەتاوەکو پێمان وابوو ئەو مانگە هیچ ڕۆژێکی بەڕۆژوو نابێت، ولە هەندێک مانگدا ئەوەندە بەڕۆژوو دەبوو هەتاوەکو پێمان وابوو هیچ ڕۆژێکی ڕۆژوو ناشکێنێت
هەرکەسێک ئیعتیکافی کرد؛ با لە لە دەى کۆتادا ئیعتیکاف بکات، ئەو شەوەم پێڕاگەیەندرا پاشان لە بیرم دەرهێندرا، خۆم بینیەوە کە لە نێو ئاو وقوڕدا سوجدەم دەبرد لە بەیانیەکەیدا، بۆیە بە دوایدا بگەڕێن لە دەی کۆتادا
لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچووین لە مانگی ڕەمەزاندا، لە گەرمایەکی بەتیندا، هەتا تەنانەت یەکێک لە ئێمە دەستی بە سەریەوە بوو (بۆ خۆپاراستن لە) تینی (گەرمای تیشکی خۆر)، وهیچ یەکێک لە ئێمە بەڕۆژوو نەبوو جگە لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وعبداللەی کوڕی رەواحە نەبێت
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە (ویساڵ). ووتیان: تۆ (ویساڵ) ئەنجامدەدەیت؟ فەرمووی: من وەکو ئێوە نیم، من خواردن وخواردنەوەم پێدەبەخشرێت
دایکم مردوو، وڕۆژووی یەک مانگی لەسەر بوو کە دەبوو بیگرێتەوە، ئایا لە جیاتی ئەو (ڕۆژووی ئەو ڕۆژانەى بۆ) بگرمەوە؟ فەرمووی: ئەگەر قەزرێک لەسەر دایکت بووایە ئایا بۆیت دەدایەوە؟ ووتی: بەڵێ، فەرمووی: قەزری خودا شایستەترە کە بدرێتەوە
خۆشەویستترین ڕۆژووگرتن لە لای خواى گەورە؛ ڕۆژووگرتنی داودە، خۆشەویستترین نوێژکردن لە لای خواى گەورە؛ نوێژکردنی داودە، نیوەى شەو دەخەوت، وسێیەکی شەو نوێژی دەکرد، وشەش یەکی شەو دەخەوت، وڕۆژێک ڕۆژووی دەگرت وڕۆژەکەى تر دەیشکاند
هیچ ڕۆژووگرتنێک باشتر نییە لە ڕۆژووگرتنی داودی برام -نیوەى ساڵ-، ڕۆژێک بەڕۆژوو بە وڕۆژەکەى تر بیشکێنە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەوڵ وکۆششی دەکرد بۆئەوەى ڕۆژی دوو شەممە وپێنج شەممە بە ڕۆژوو بێت
هەرکەسێک ڕۆژێک لە پێناو خواى گەورە بەڕۆژوو بێت؛ ئەوا خواى گەورە چاڵێک دەخاتە نێوان ئەو ودۆزەخ چاڵێک (پانتاییەکەى) وەکو دووری نێوان ئاسمان وزەوییە
هەركەسێك ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ
پارشێومان کرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان هەستا بۆ نوێژ کردن. ئەنەس دەڵێت: ووتم بەزەید: ماوەی نێوان بانگدان وپارشێو چەندێک بوو؟ ووتی: بە گوێرەی خوێندنی پەنجا ئایەت
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد، هەتاوەكو وەفاتی كرد، پاشان خێزانەکانی لە پاش ئەو ئیعتیکافیان دەکرد
پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووڕۆژ بە ڕۆژوو مەبن، مەگەر کەسێک نەبێت کە ڕۆژوویەکی دیاریکراوی گرتبێت وئە ڕۆژووە بکەوێتە پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووڕۆژ؛ ئەوا با بە ڕۆژوو بێت
هەرکەسێک بەڕۆژوو بێت وبە هۆی لە بیرچوونەوە بخوات یان بخواتەوە؛ ئەوا با ڕۆژووەکەی تەواو بکات (نەیشکێنێت)، ئەوە خوای گەورە خواردن وخواردنەوەی پێ بەخشیووە
ئەم دوو ڕۆژە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ڕۆژووگرتن تێیاندا: ڕۆژی شکاندنی ڕۆژووەکانتان^، وئەوڕۆژەی: لە قوربانیەکانتان دەخۆن
دەبینم خەونەکانتان وەکو یەک بووە سەبارەت بە حەوت شەوی کۆتایی، بۆیە ئەوەی بە دوایدا گەڕا با لە حەوت شەوی کۆتاییدا بە دوایدا بگەڕێت
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، وئیزارەكەی^ توند دەكرد
بە ڕۆژووگرتن حسێب ناكرێت بۆ ئەو كەسەی هەموو ڕۆژەكانی ساڵ بەڕۆژوو دەبێت، ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک وەکو ڕۆژووگرتنی هەموو ساڵەکە وایە
ئەگەر ڕەمەزان هات؛ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە ودەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن، وشەیتانەکان کۆت وزنجیر دەکرێن