عن عائشة رضي الله عنها أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «من مات وعليه صِيَامٌ صَامَ عنه وَلِيُّهُ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بمرێت وڕۆژووی (قەزری) لەسەر مابێت کە بیگرێتەوە؛ ئەوا دەبێت میراتگرەکەى لە جیاتی ئەو (ڕۆژووە قەرزەکە) بگرێتەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە میراتگری ئەو کەسەی مردووە؛ ئەگەر کەسە مردووەکە ڕۆژووی فەرزی لەسەرە وەکو ڕۆژوو قەرزی ڕەمەزان یان نەزر یان کەفارەت؛ ئەوا دەبێت میراتگرەکە لە جیاتی کەسە مردووەکە بیگرێتەوە، چونکە ئەمە قەرزێکە لەسەری، وکەسە نزیکەکەى لە پێشترە بۆئەوەى لە جیاتی ئەو وەکو قەزا بیگرێتەوە؛ وئەمیش چاکەکاری وپاداشت وگەیاندنی پەیوەندى خزمایەتیە تەنانەت پاش مردنیشی، وئەمیش سونەتە (موستەحەبە) نەک واجب بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر