عن عبد الله بن عمر رضي الله عنه مرفوعاً: «إنَّ بِلالاً يُؤَذِّن بِلَيلٍ، فَكُلُوا واشرَبُوا حتَّى تَسمَعُوا أَذَان ابنِ أُمِّ مَكتُوم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بیلال بە شەو بانگ دەدات، بخۆن وبخۆنەوە هەتاوەکو گوێتان لە بانگی ئیبن ئوم مەکتوم دەبێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو بانگبێژی هەبوو: بیلالی کوڕی ڕەباح وعبداللەی کوڕی ئوم مەکتوم -ڕەزاى خوایان لێبێت- ؛ عبدالله نابینا بوو، بیلال بانگی دەدا پێش دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان*؛ چونکە بانگی بەیانی لە کاتی خەوتندایە بۆیە پێویستی دەکرد دوو بانگی بۆ بدرێت بۆ ئەوەى خەڵکی خۆیانی بۆ ئامادە بکەن وئەوانەى شەونوێژیان نەکردووە هەرچەندێک بتوانن فریای شەونوێژ یان نوێژی ویتر بکەون؛ ئەمەش وا پێویستی کرد بانگێک بدرێت پێش هاتنی کاتی بانگی بەیانی، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوەڵانی ئاگادار کردەوە کە بیلال لە شەودا بانگ دەدات، وفەرمانى پێیان دەکرد کە لە خواردن وخواردنەوە بەردەوام بن هەتاوەکو ئاسۆی بەیان دەردەچێت وبانگی بەیانی دەدرێت لە لایەن بانگبێژی دووەم کە عبداللەی کوڕی ئوم مەکتومە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە لەگەڵ دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان بانگ دەدات، وئەگەر کەسێک بیەوێت ئەو ڕۆژە بە ڕۆژوو بێت پێویستە لەگەڵ دەرکەوتنی ئاسۆی بەیان (کاتێک بانگ دەدرێت بۆ نوێژی بەیانی) دەستبەجێ دەست هەڵبگرێت لە خواردن وخواردنەوە، وئەم بانگدانە (بانگی یەکەم) تایبەتە بە نوێژی بەیانی ونابێت بۆ نوێژەکانى تر ئەنجامبدرێت، ڕای جیاواز لە نێوان زانایان هەیە سەبارەت بەوەى ئایا تەنها بانگی یەکەم بەسە یان دەبێت بانگی دووەمیش بدرێت (کە بانگی دووەم کاتی ڕێگەپێدانە بە ئەنجامدانى نوێژی بەیانی)؟ زۆربەی زانایان لەسەر ئەو ڕایەن کە بانگی یەکەم ڕێگەپێدراوە بەڵام بەس نییە (واتا: واجبە دەبێت بانگی دووەم بدرێت، بەڵام ئەگەر بانگی یەکەم نەدرێت ئاساییە).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر