عن المغيرة بن شعبة رضي الله عنه قال: ((كُنت مع النبيَّ -صلَّى الله عليه وسلَّم- في سَفَر، فأهْوَيت لِأَنزِع خُفَّيه، فقال: دَعْهُما؛ فإِنِّي أدخَلتُهُما طَاهِرَتَين، فَمَسَح عليهما)).
[صحيح] - [متفق عليه، واللفظ للبخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە موغیرەی کوڕی شوعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە گەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم لە سەفەرێکدا، چووم بۆ ئەوەی خوفەکەی دابکەنم، فەرمووی: وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون، ومەسحی لەسەریان کرد».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم ھاوڕان لەسەری وە لەفزەکە ھین بوخاریە

شیکردنەوە

موغیرە -ڕەزای خوای لێبێت- لە گەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو لە یەکێک لە سەفەرەکانیدا ئەویش هەڵمەتی ڕزگارکردنی (غەزای) تەبوک بوو، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی کرد بە دەستنوێژگرتن ودەموچاو وهەردوو دەستی شۆرد، وسەری مەسح کرد، موغیرە هەوڵی دا خوفەکانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دابکەنێت، بۆ ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێیەکانی بشوات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: وازیان لێبهێنە ودایان مەکەنە، چونکە من هەردووکیانم بە دەستنوێژە لە پێ کردووە (واتا: دەستنوێژم هەبووە کاتێک لە پێم کردوون)، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕاستەوخۆ مەسحی کردە سەریان لە جیاتی شۆردنی پێیەکانی. بەهەمان شێوە گۆرەوییەکان هەمان حوکمی خوفەکانیان هەیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوغالی میلیالیم سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر