عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «إِذَا سَمِعتُم المُؤَذِّن فَقُولُوا مِثلَ مَا يَقُول».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر گوێتان لە بانگدەر بوو، گوێبگرن بزانن چی دەڵێت، ئێوەش ھەمان شت بڵێنەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەگەر گوێتان لە بانگبێژ بوو ئەوا وەڵامی بدەنەوە؛ ئەویش بەوە دەبێت کە وتەکانی ئەو دووبارە بکەنەوە، ڕستە بە ڕستە، کاتێک تەکبیر دەکات (دەڵێت: الله أكبر)؛ ئەوا ئێوەش لە پاش ئەو تەکبیر بکەن، وکاتێک شایەتمان دەڵێت؛ ئەوا ئێوەش لە پاش ئەو بیڵێن، ئەگەر وا بکەن ئەوا وەکو پاداشتی ئەو کەسەتان بۆ هەیە کە بانگ دەدات، وخوای گەورە بەخشینی فراوانە، و وەڵامی نزاکان دەداتەوە. جگە لە ووتنی: (حي على الصلاة، حي على الفلاح) نەبێت، لەم کاتەدا ئەو کەسەی گوێی لە بانگەکە دەبێت، دەڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله)، واتا ئەم دوو ڕستەیەی بانگەکە دووبارە ناکاتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر