+ -

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المؤْمِنينَ رَضِيَ اللهُ عَنْهَا:
كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَجْتَهِدُ فِي الْعَشْرِ الْأَوَاخِرِ مَا لَا يَجْتَهِدُ فِي غَيْرِهِ.

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 1175]
المزيــد ...

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەری -صلى الله علیه وسلم- هەوڵ وکۆششی زۆرەی دەکرد (لە پەرستن) لە دەی كۆتایی (ڕەمەزاندا) لە مانگەکانی تردا بەو شێوەیە نەبوو».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 1175]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان بهاتایە كۆششی دەكرد بۆ گوێڕایەڵی وپەرستنی الله، وزۆر كاری خێری جیاواز وپەرستنی ئەنجام دەدا زیاتر لە مانگەكانی تر؛ ئەمیش بەهۆی مەزنی وفەزڵی ئەو شەوانە، وبۆ گەڕان بە دوای فەزڵی شەوی قەدر.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری کردن بە زۆر ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان وپەرستنەکان لە مانگی ڕەمەزاندا بەشێوەیەکی گشتی ودە شەوی کۆتایی ئەو مانگە بەتایبەتی.
  2. دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان؛ لە شەوی بیست ویەكەوە دەستپێدەكات هەتاوەكو كۆتایی ئەو مانگە پیرۆزە.
  3. سوننەتە مرۆڤ کاتە ڕێزدار وفەزڵدارەکان بە هەل بزانێت بۆئەوەى کردەوەى چاک وپەرستنیان تێدا ئەنجام بدات.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی نیپاڵی مەجەری الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر