عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمِنينَ رَضِيَ اللهُ عَنْهَا قَالَتْ:
كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا دَخَلَ الْعَشْرُ أَحْيَا اللَّيْلَ، وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ، وَجَدَّ وَشَدَّ الْمِئْزَرَ.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 1174]
المزيــد ...
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، وئیزارەكەی^ توند دەكرد (دوور دەكەوتەوە لە -جووتبوون وپێشەكیەكانی-)». ^(ئیزار: جلی نیوەی خوارەوەی لاشەیە)
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 1174]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان بهاتایە؛ شەوەكانی بە جۆرە جیاوازەكانی پەرستن زیندوو دەكردەوە، هەروەها خێزانەكانی بەخەبەر دەكردەوە بۆ نوێژكردن، وزۆر كۆششی دەكرد لە پەرستندا زیاتر لەوەی لەكاتی ئاسایی ئەنجامی دەدا، هەروەها خۆی بۆ پەرستنەكان یەكلایی دەكردەوە ودوور دەكەوتەوە لە خێزانەكانی.