+ -

عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما : أن رجالا من أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم أرُوا ليلة القدر في المنام في السبع الأواخر. فقال النبي صلى الله عليه وسلم :« أرى رؤياكم قد تواطأت في السبع الأواخر، فمن كان مُتحرِّيها فليتحرّها في السبع الأواخر».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوانێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەوی قەدریان پێ نیشاندرا لە خەونیاندا کە لە حەوت شەوی کۆتاییدایە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «دەبینم خەونەکانتان وەکو یەک بووە سەبارەت بە حەوت شەوی کۆتایی، بۆیە ئەوەی بە دوایدا گەڕا با لە حەوت شەوی کۆتاییدا بە دوایدا بگەڕێت».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

شیکردنەوە

شەوی قەدر شەوێکی مەزنە تێیدا خوای گەورە چاکەکان چەند جار دەکات ولە گوناهەکان خۆش دەبێت، وبڕیار لەسەر کاروباری بەندەکان دەدرێت. کاتێک هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- زانیان سەبارەت بە فەزڵ وگەورەیی پلەی ئەم شەوە، حەزیان کرد کاتەی بزانن، بەڵام خوای گەورە بە هۆی دانایی وڕەحمەتی خۆی بەرامبەر بوونەوەرەکانی ئەم شەوەی بە ئاشکرایی دەرنەخست بۆ ئەوەی شەوەکانی تریش پەرستن ئەنجام بدەن کە سوودی بۆ خۆیان دەبێت. بۆیە هاوەڵان لە خەوندا دەیانبینی، وخەونەکانیان کۆک بوو لەسەر ئەوەی کە لە حەوت شەوی کۆتایی ڕەمەزاندایە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (دەبینم خەوەکانتان وەکو یەک بووە سەبارەت بە حەوت شەوی کۆتایی، بۆیە ئەوەی بە دوایدا گەڕا با لە حەوت شەوی کۆتاییدا بە دوایدا بگەڕێت)، ولە ریوایەتێکی تردا: (دە شەوی کۆتایی)، بە تایبەت لە شەوە تاکەکانی ئەو دە شەوەدا چونکە زیاتر هیوا هەیە بەوەی لەم شەوانەدا بێت، بۆیە پێویستە مسوڵمان سوور بێت لەسەر زیاد کردنی پەرستنەکان لە مانگی ڕەمەزان وزیاتر کردنیان لە دە شەوی کۆتایی ولە هەمووی زیاتر بە تایبەت لە شەوی بیست وحەوتدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی ڕۆمانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر