عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما «أن رجلًا قال يا رسول الله، ما يَلْبَسُ المُحْرِمُ مِنَ الثياب؟ قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : لا يلبسُ القميص، ولا العَمَائِمَ ، وَلاَ السَّرَاوِيلاَتِ، ولا البَرَانِسَ، ولا الخِفَافَ، إلا أحدٌ لا يجِدُ نَعْلَيْنِ، فَلْيَلْبَسْ خُفَّيْنِ، وَلْيَقْطَعْهُمَا أسفلَ من الكعبين، وَلا يَلْبَسْ من الثياب شيئا مَسَّهُ زَعْفَران أوْ وَرْسٌ»، وللبخاري: «ولا تَنْتَقِبُ المرأة، وَلا تلبس الْقُفَّازَيْنِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کەسی موحریم (ئەو کەسەی دەیەوێت حەج وعومرە بکات) چی جلێک لەبەر بکات؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نابێت قەمیس* ومێزەر وشەڕواڵ** وبورنس^ وخوف^^ لەبەر بکات؛ مەگەر کەسێک نەعلی دەستنەکەوت، دەتوانێت خوف لەپێبکات، وبا هەتا خوارەوەى قولەپێکان بیبڕێتەوە، نابێت جلێک لەبەر بکات کە بۆندار کرابێت بە زەعفەران و وەرس -جۆرێکە لە بۆن- ». ولە گێڕانەوەى (البخاري): «نابێت ئافرەت ڕووی دابپۆشێت، ونابێت دەستکێش لە دەست بکات». *(قەمیس: مەبەست جلی یەک پارچەیە لەسەرەوە بۆ خوارەوە لەبەر دەکرێت وەکو دسداشە، وهەروەها قەمیس -شێرت-ی ئەمڕۆیش دەگرێتەوە)، **(شەڕواڵ: مەبەست ئەو جلانەیە لە نیوەى خوارەوەى لاشە لەبەر دەکرێت وەکو پانتۆڵ وشەڕواڵ)، ^(بورنس: وەکو دسداشە وایە هەموو لاشە وسەریش دەگرێتەوە ئێستا بەزۆری لە وڵاتانى ناوەڕاست وباکووری ئەفریقیا لەبەر دەکرێت)، ^^(خوف: وەکو گۆرەوی وایە بەڵام لە پێست دروستدەکرێت)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- زانیاریان هەبوو سەبارەت بەوەى کە ئیحرام بەستن شێوەیەکی تایبەتی هەیە، بۆیە پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بەو شتانەى کە ڕێگەپێدراوە کەسی موحریم -ئەو کەسەی حەج یان عومرە دەکات- لەبەری بکات. باشتر وابوو پرسیار سەبارەت بەو جلانە بووایە کە نابێت بیپۆشێت چونکە کەمن وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو پۆشاکانەى باسکرد کە نابێت کەسی موحریم لەبەری بکات وجگە لەمانە بنچینە ئەوەیە حەڵاڵن، وئەم باسکردنە کۆی زانستی تێدایە سەبارەت بەم مەسەلەیە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو جلانەى بۆ ژمارد کە نابێت کەسی موحریم لەبەری بکات وئەوانەیش کە لەم جلانە دەچێت، فەرمووی (کە ئەم واتایە دەگەیەنێت): نابێت قەمیس* و هەرشتێک لەبەر بکات کە بدوورێت، ونابێت مێزەر وبورنس^ و هەرشتێک لەسەر بکات کە سەری دابپۆشێت، ونابێـت شەڕواڵ** لەپێبکات و هەرشتێک ئەندامێک دابپۆشێت وەکو دەستکێش جا دوورا بێت یان پێچرا بێت، ونابێت خوف^^ وهاوشێوەکانی لە پێ بکات کە پێیەکان دابپۆشێت هەتاوەکو گوێزنگەکان جا لە هەرماددەیەک بێت. ئەگەر کەسێک لە کاتی ئیحرام بەستندا نەعلی دەستنەکەوت ئەوا دەتوانێت خوف لەپێبکات، ودەبێت هەتا خوارەوەى قولەپێکان بیبڕێتەوە بۆئەوەى وەکو نەعلی لێبێت. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شتی زیاتری ڕوونکردەوە ئەگەرچیش پرسیاری سەبارەت نەکرابوو بەڵام پێویست بوو لەو شوێنەدا باس بکرێت، نابێت کەسی موحریم جا چ پیاو یان ئافرەت بێت جلێک لەبەر بکات کە بۆنی زەعفەران یان هەر بۆنێکی تری پێوە بێت جا ئەم جلە دووراو یان نەدووراو بێت، وئەمیش ئاگادار کردنەوەیە بۆ دوور کەوتنەوە لە بەکارهێنانی بۆن لە کاتی حەج وعومرە کردندا. پاشان ئەوەى ڕوونکردەوە کە واجبە لەسەر ئافرەت ئەمیش بریتیە لە حەرامبوونی پۆشینی دەموچاو ودەستەکان، فەرمووی: (نابێت ئافرەت ڕووی دابپۆشێت، ونابێت دەستکێش لە دەست بکات). *(قەمیس: مەبەست جلی یەک پارچەیە لەسەرەوە بۆ خوارەوە لەبەر دەکرێت وەکو دسداشە، وهەروەها قەمیس -شێرت-ی ئەمڕۆیش دەگرێتەوە)، **(شەڕواڵ: مەبەست ئەو جلانەیە لە نیوەى خوارەوەى لاشە لەبەر دەکرێت وەکو پانتۆڵ وشەڕواڵ)، ^(بورنس: وەکو دسداشە وایە هەموو لاشە وسەریش دەگرێتەوە ئێستا بەزۆری لە وڵاتانى ناوەڕاست وباکووری ئەفریقیا لەبەر دەکرێت)، ^^(خوف: وەکو گۆرەوی وایە بەڵام لە پێست دروستدەکرێت)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر