عن الصعب بن جَثَّامَةَ رضي الله عنه ، قال: أهديتُ رسولَ الله - صلى الله عليه وسلم - حماراً وحشياً، فَرَدَّهُ عَلَيَّ، فلما رأى ما في وجهي، قال: «إنا لم نَرُدَّهُ عليك إلا لأنَّا حُرُمٌ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەعبی کوڕی جەسامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: جارێکیان گوێدرێژێکی دەشتەکیم* بەخشی بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش ڕەتی کردەوە، کاتێک دەموچاوی منی بینی (کە دڵتەنگم)، فەرمووی: «ئێمە ڕەتی ناکەینەوە تەنها بەهۆی ئەوە نەبێت کە ئێمە لە حاڵەتی ئیحرام داین». *(گوێدرێژی دەشتەکی: مەبەست ئەو گوێدرێژەیە کە لە دەرەوەى شارەکان دەژیت ڕەنگی ڕەش وسپییە ومەبەست گوێدرێژی خۆماڵی نییە کە پێی دەووترێت -کەر- چونکە خواردنی گۆشتی گوێدرێژی خۆماڵی -کەر- حەرامکراوە)
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

لە ڕەوشت جوانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو کە هەوڵی ڕازیکردنی خەڵکی نەدەدا بە سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى خواى گەورە، لەگەڵ ئەمەشدا بەردەوام دڵیانی هێور وئارام دەکردەوە، لە سەعبی کوری جەسامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لایدا تێپەڕ بوو لەکاتێکدا لە حاڵەتی ئیحرام بەستن بوو، وسەعبی کوڕی جەسامە تیرهاوێژ وڕاکار بوو، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- تێپەڕ بوو گوێدرێژێکی دەشتەکی* بۆی ڕاو کرد، وگوێدرێژەکەى بۆی هێنا، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەتی کردەوە، وئەمیش ناڕەحەت بوو بە لای سەعبەوە، چۆن پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دیاریەکەى ڕەتدەکاتەوە؟، دەموچاوی گۆڕا وکاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بینی دەموچاوی گۆڕا ویستی دڵی ئارام بکاتەوە ودڵنیایی پێببەخشێت بۆئەوەى خەفەت نەخوات، وپێی فەرموو تەنها لەبەرئەوە ڕەتی کردەوە چونکە لە حاڵەتی ئیحرامدایە، وکەسی موحریم نابێت هیچ شتێک لە ڕاو بخوات. *(گوێدرێژی دەشتەکی: مەبەست ئەو گوێدرێژەیە کە لە دەرەوەى شارەکان دەژیت ڕەنگی ڕەش وسپییە ومەبەست گوێدرێژی خۆماڵی نییە کە پێی دەووترێت -کەر- چونکە خواردنی گۆشتی گوێدرێژی خۆماڵی -کەر- حەرامکراوە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر