1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە لە عەرەفاتدا ووتاری دەدا (دەیفەرموو): هەرکەسێک نەعلی دەستنەکەوت؛ ئەوا با خوف لە پێ بکات، وهەرکەسێک ئیزاری دەستنکەوت ئەوا با شەڕواڵ لە پێ بکات -مەبەستی ئەو حاجیانە بوو کە موحریمن لە حەجدا

عن عبد الله بن عباس رضي الله عنهما قال: «سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يخطب بِعَرَفَاتٍ: من لم يَجِدْ نَعْلَيْنِ فَلْيَلْبَسِ الخُفَّيْنِ، ومن لَمْ يَجِدْ إِزَارًا فَلْيَلْبَسْ السَّرَاوِيلَ -للمحرم-».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە لە عەرەفاتدا ووتاری دەدا (دەیفەرموو): هەرکەسێک نەعلی دەستنەکەوت؛ ئەوا با خوف* لە پێ بکات، وهەرکەسێک ئیزاری** دەستنکەوت ئەوا با شەڕواڵ^ لە پێ بکات -مەبەستی ئەو حاجیانە بوو کە موحریمن لە حەجدا-». *(خوف: وەکو گۆرەوی وایە بەڵام لە پێست دروستکراوە)، **(ئیزار: جلێکە لە یەک پارچەیە وەکو -خاولی ودزداشە- وایە بەڵام لە ناوک بەرەو خوارەوە لەبەر دەکرێت)، ^(شەڕواڵ: مەبەست ئەو جلانەیە کە هەردوو پێیەکان دەچێـتە نێویانەوە ودووراوەتەوە وەکو پانتۆڵ وبێجامە وشەڕواڵ)

صەحیحە بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عبداللەی کوڕی عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی عەرەفەدا وتاری بۆ خەڵکی دەدا لە عەرەفاتدا، ڕێگەى دا بەو کەسەی کە نەعلی دەستناکەوێت؛ خوف* لە پێ بکات، وباسی ئەوەى نەکرد کە دەبێت خوفەکە لە خوارەوەى گوێزنگەکانەوە ببڕدرێن، وهەروەها ڕێگەى دا بە لەبەرکردنی شەرواڵ** بۆ هەرکەسێک ئیزاری^ دەستنکەوت، ومەرجی ئەوە دانەنا کە دەبێت بکرێتە یەک پارچە، ئەمیش وەکو ئاسانکاریەک لەسەر مسوڵمانان لە لایەن خودای دانا وحەکیمەوە -سبحانه وتعالى-. *(خوف: وەکو گۆرەوی وایە بەڵام لە پێست دروستکراوە)، **(شەڕواڵ: مەبەست ئەو جلانەیە کە هەردوو پێیەکان دەچێـتە نێویانەوە ودووراوەتەوە وەکو پانتۆڵ وبێجامە وشەڕواڵ)، ^(ئیزار: جلێکە لە یەک پارچەیە وەکو -خاولی ودزداشە- وایە بەڵام لە ناوک بەرەو خوارەوە لەبەر دەکرێت)

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية