عن يَزِيد بن الأصمِّ قال: حدَّثَتْني مَيْمونَة بنت الحارث رضي الله عنها «أن رسول الله صلى الله عليه وسلم تَزَوَّجها وهو حلال»، قال: «وكانت خالَتي، وخالةَ ابنِ عباس».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە یەزیدی کوڕی ئەسەمەوە دەڵێت: مەیمونەى کچی حاریس -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەى بۆمکرد: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد لە کاتێکدا ئەو لە دەرەوەى حاڵەتی ئیحرام بەستندا بوو»، (یەزید) دەڵێت: «پوری من، وپوری ئیبن عەباس بوو».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

یەزیدی کوڕی ئەسەم باسی ئەوە دەکات کە دایکی ئیمانداران مەیمونەى کچی حاریس -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەى بۆیکرد: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد لە کاتێکدا ئەو (مەیمونە) لە دەرەوەى حاڵەتی ئیحرام بەستندا بوو، واتا هاوسەرگیرییەکە لە حاڵەتی بەستنی ئیحرامدا نەبوو بۆ ئەنجامدانى حەج یان عومرە، پاشان باسی نزیکی ڕەچەڵەکی خۆی وعبد الله کوڕی عەباسی کرد -ڕەزاى خوایان لێبێت- لەگەڵ مەیمونە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پوریان (خوشکی دایکیان) بووە، وهەروەها ئیبن عەباسیش بەهەمان شێوە ئەم گێڕانەوەى باسکردووە لە مەیمونەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- ئەویش ئەوەیە (موحریم) -لە حاڵەتی ئیحرام بەستندا- نەبووە کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر