عن ابن عباس، أن جَاريةً بِكْراً أتَتِ النبي صلى الله عليه وسلم فذكرت «أنَّ أباها زَوَّجَها وهي كارهة، فَخَيَّرَهَا النبي صلى الله عليه وسلم ».
[صحيح] - [رواه أبو داود وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «کچێکی (کە پێشتر مارەنەکراوە) هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کرد کە باوکی بە زۆر ئەوی بە شوو داوە لەکاتێکدا ئەو حەز ناکات، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بژاردەى پێیدا».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

کچێکی گەنج هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کرد کە باوکی دەیویست بە زۆر ئەو بە شوو بدات بە پیاوێک بێ ئەوەى خۆی ڕازی بێت وڕوخسەتی لێوەربگرێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بژاردەى پێیدا لە نێوان لە لای ئەو پیاوە بمێنێتەوە و لەسەر فەرمانەکەى باوکی بەردەوام بێت، یان ئەو هاوسەرگیرییە هەڵبوەشێنێتەوە وڕەتی بکاتەوە، چونکە دەبێت ئافرەت ڕازی بێت لەسەر هاوسەرگیری کردن وئەمە بەهەند وەرگیراوە لە شەریعەتدا، ونابێت وەلى ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى) بیداتە شوو مەگەر پاش ڕوخسەتی خۆی نەبێت، چونکە کچیش کە لە پێشتردا مارە نەکراوە؛ خۆی ژیرە وپێگەیشتووە، بۆی هەیە هاوسەرگیرییەکە ڕەت بکاتەوە یان ڕازی بێت. و بەهەند وەرگرتنی ڕای کچی پێگەیشتوو -باڵغ-، ونادروستی بە زۆر بە شوودانى؛ فەتوای لیژنەى فەتوادانە (اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء) لە وڵاتی دوو حەرەمە پیرۆزەکە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر