عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «لا نِكاح إلا بِوَلِيّ».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه والدارمي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ مارەییەک دروست نییە مەگەر بە ئامادە بوونی سەرپەرشتیاری ئافرەتەکە (وەلى ئەمری ئافرەتەکە) نەبێت».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە سەرپەرشتیاری ئافرەتەکە (وەلی ئەمری ئافرەتەکە) زۆر بەهەند وەرگیراوە وزۆر گرنگە لە گرێبەستی هاوسەرگیریدا و مەرجێکە بۆ دروستی ئەو هاوسەرگیریە، وبۆیە هیچ هاوسەرگیریەک دروست نیە بە بێ بوونی سەرپەرشتیاری ئافرەتەکە، مەرجەکانی سەرپەرشتیاری ئافرەتەکە: - دەبێت کەسێک بێت تەکلیف لێکراو بێت لە ڕووی شەرعەوە (منداڵ وشێت نەبێت). - دەبێت نێر بێت. - کەسێکی هۆشیار بێت سەبارەت بە بەرژەوەندییە بەسوودەکانی ئەم هاوسەرگیریە. - (سەرپەرشتیاری ئافرەتەکە) و (ئافرەتەکە خۆی) دەبێت هەمان ئاینیان هەبێت (مسوڵمان بن). - ئەگەر کەسێک ئەم مەرجانەی پێشووی تیا نەبێت ئەوا نابێت ببێتە سەرپەرشتیاری ئەو ئافرەتە، ئەگەر ئافرەتەکە سەرپەرشتیاری (وەلی ئەمری) نەبوو ئەوا دەسەڵاتدار یان دادوەر دەبێتە سەرپەرشتیاری ئەو ئافرەتە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بوونی وەلی ئەمر (سەرپەرشتیاری ئافرەتەکە) مەرجێکە بۆ دروستی وپوچەڵ نەبوونی ئەو مارەییە.
  2. وەلی ئەمر (سەرپەرشتیاری ئافرەتەکە) نزیکترین پیاوە لە ئافرەتەکەوە -لە ڕووی پەیوەندی کەسوکاری وخزمایەتییەوە-، بۆیە نابێت کەسوکارێکی دوور مارەی ببڕێت لە کاتێکدا کە کەسوکارێکی نزیکی هەیە، بۆ نمونە: ئەگەر ئافرەتەکە برایەکی پێگەیشتووی ئاقڵی هەبوو ئەوا دروست نییە ئامۆزایەکی یان مامێکی مارەی ببڕێت چونکە براکەی نزیکترە لێی وبەو شێوەیە.
  3. پوچەڵ وفەسادی هەر مارەییەک ئەگەر بە بێ وەلی ئەمر (سەرپەرشتیاری ئافرەتەکە) ئەنجام درابێت وئەم مارەییە بە ناشەرعی دادەنرێت، ودەبێت هەڵبوەشێندرێتەوە لای دادوەر (حاکم) یان بە تەڵاقێکی شەرعی.
  4. ئەگەر ئافرەتەکە وەلی ئەمری (سەرپەرشتیاری) نەبوو لە خزمەکانی یان خاوەنەکانی ئەگەر کەنیزەک بوو، ئەوا پێشەوا یان جێگرەکەی -دادوەر- دەبێتە وەلی ئەمری (سەرپەرشتیاری) ئەو ئافرەتە، چونکە دەسەڵاتدار سەرپەرشتیاری ئەوانەیە کە سەرپەرشتیاریان نیە.
  5. دەبێت وەلی ئەمری ئافرەتەکە (سەرپەرشتیارەکە) کەسێکی هۆشیار بێت، چونکە ناکرێت بەرژەوەندی ئافرەتەکە جێبەجێ ببێت ئەگەر سەرپەرشتیارەکەی کەسێکی هۆشیار نەبێت.
زیاتر