عن عمر بن الخطاب رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «إذا أقبل الليل من هَهُنا، وأَدْبَرَالنهار من ههنا، فقد أفطر الصائم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر شەو لەم ئاراستەیەوە هات، وڕۆژ لەم ئاراستەیەوە ئاوا بوو؛ ئەوا ڕۆژووگر ڕۆژووەکەی دەشکێنێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

کاتی ڕۆژووگرتنی شەرعی بریتیە لە کاتی دەرکەوتنی بەیان (الفجر) هەتا کاتی خۆر ئاوابوون. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەی کردووە کە ئەگەر شەو لە ڕۆژهەڵاتەوە هات وخۆر لە ڕۆژئاواوە ئاوابوو؛ ئەوا ڕۆژووگر هاتووەتە نێو کاتی ڕۆژووشکاندنەوە کە نابێت ڕۆژووشکاندنەکەی دوا بخات، ئەمیش وەکو جێبەجێکردنێک بۆ فەرمانی شەریعەت، وبۆ بەجێهێنانی پەرستن، وبۆ جیاکردنەوە کاتەکانی پەرستن لە کاتەکانی تر، وبۆ پێدانی هێوری وئارامی وماف بە نەفسەکان لە چێژە ڕێگا پێدراوەکان، لە ریوایەتێکدا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (إِذَا أَقْبَلَ اللَّيْلُ مِنْ هَا هُنَا، وَأَدْبَرَ النَّهَارُ مِنْ هَا هُنَا، وَغَرَبَتِ الشَّمْسُ فَقَدْ أَفْطَرَ الصَّائِمُ)، واتە: (ئەگەر شەو لەوێوە -لەو ئاراستەیەوە- هات ولەوێوە -لەو ئاراستەیەوە- ڕۆژ ئاوا بوو، وخۆر ئاوا بوو ئەوا دەبێت ڕۆژووگر ڕۆژووەکەی بشکێنێت). سەبارەت بەوەی کە دەفەرموێت: ( فَقَدْ أَفْطَرَ الصَّائِمُ - دەبێت ڕۆژووگر ڕۆژووەکەی بشکێنێت) دوو واتا لە خۆی دەگرێت: 1/ یان ئەوەتا لە ڕووی حوکمەوە ڕۆژووەکەی شکاوە ئەگەر هیچیش نەخوات، بۆیە ئامۆژگاری کردووە بە زوو شکاندنی ڕۆژوو لە هەندێک فەرموودەدا بۆ ئەوەی کردەوەکە بە گوێرەی شەریعەت بێت. 2/ یان بە واتای ئەوە دێت کاتی ڕۆژوو شکاندنە وبۆیە ئامۆژگاری کردووە بە زوو ڕۆژوو شکاندن وئەمەش لە ڕیوایەتەکەی بوخاریدا هاتووە: (فقد حلَّ الإفطار)، واته: (ڕۆژوو شکاندن حەڵاڵ بوو یان کاتی ڕۆژووشکاندن هات).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر