عن أبي سعيد الْخُدْرِي رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «ليس فيما دون خمس أَوَاقٍ صدقة، ولا فيما دون خمس ذَوْدٍ صدقة، ولا فيما دُونَ خمسة أَوْسُقٍ صدقة».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە زیودا کەمتر لە پێنج ئۆقیە زەکاتی تێدا واجب نابێت، ولە وشتردا کەمتر لە پێنج دانەیان زەکاتی تێدا واجب نابێت، ولە بەروبوومی دانەویڵە وکشتوکاڵیش کەمتر لە پێنج وسق زەکاتی تێدا واجب نابێت». تێبینی: (یەک ئۆقیە: چل درھەمی زیوە، واتا کەمتر لە دوو سەد درھەم زەکاتی تێدا واجب نابێت، كە پێنج ئوقیەکە دەکاتە: 595 گرامی زیو). (یەک وسق: شەست صاعە، پێنج وسقیش دەکاتە: سێ سەد صاع، ھەر صاعێکیش نزیکەی دوو کیلۆ وچل گرام دەکات، کە پێنج وسقەکە: نزیکەی 612 کیلۆ دەکات).
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

زەکات دڵدانەوەی هەژارەکانە لە لایەن دەوڵەمەندەکانەوە، ئەو کەسانە زەکات نادەن کە پارە وموڵکیان کەمە وبە دەوڵەمەند دانانرێن. شەریعەت نزمترین ڕێژەی دیاریکردووە کە زەکاتی لێ واجب دەبێت، بەڵام ئەو کەسەی کە لەو ڕێژەیە کەمتری هەبێت بە هەژار دادەنرێت وزەکاتی لێوەرناگیرێت. ئەو کەسەی زیوی هەیە، زەکات واجب نیە لەسەری هەتا نەکاتە ڕێژەی پێنج ئۆقیە وهەر ئۆقیەک چل درهەمە، بۆیە کەمتری ڕێژەی زەکاتدان لە زیو دوو سەد درهەمە، کە یەکسانە بە: 595 گرام زیو. وئەو کەسەی وشتری هەیە، زەکاتی لەسەر واجب نابێت، هەتا لە پێنج دانە تێپەڕ نەکات، وئەگەر لە پێج دانە کەمتر بێت ئەوا زەکاتی لەسەر واجب نابێت. وئەوەی خاوەن بەرهەم ودانەوێڵەیە، زەکاتی لەسەر واجب نابێت هەتا بڕی بەرهەمەکەی نەگاتە پێنج وسق وهەر وسقێک دەکاتە شەست صاع، وکەمترین بڕ بۆ دەرکردنی زەکات لە بەرووبوومی دانەوێڵە 300 صاعە کە دەکاتە 612 کیلۆگرام.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان