عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «كل أُمتي مُعَافًى إلا المُجاهرين، وإنَّ من المُجَاهرة أن يعملَ الرجلُ بالليل عملًا، ثم يُصْبِح وقد سَتره الله عليه، فيقول: يا فلان، عَمِلت البَارحة كذا وكذا، وقد بَات يَسْتُره ربه، ويُصبح يَكشف سِتْرَ الله عنه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «هەموو ئومەتەکەم پارێزراون جگە لە ئەوانە نەبێت کە تاوانەکان ئاشکرا دەکەن، ولە تاوان ئاشکرا کردن ئەوەیە: کە کەسێک تاوانێک بە شەو بکات وپاشان ڕۆژ ببێتەوە کە خوای گەورە دایپۆشیوە، دەڵێت: ئەی فڵان، دوێنی ئاوا وئاوام کرد، کە شەوی بەسەردا هات خوای گەورە دایپۆشی، بەڵام کە ڕۆژ بووەوە داپۆشین وسیتری خوای گەورەی لەسەر خۆی لابرد».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هەموو مسوڵمانان خودا سەلامەتیانی کردووە وپارێزراوی کردوون، مەگەر ئەوانە نەبێت کە خۆیان ئابڕووی خۆیان دەبەن ئەوەش بەو شێوەیە دەبێت کە بە شەو تاوانێک دەکات وخودا دایدەپۆشێت، بەڵام کاتێک ئەو کەسە بەیانی بە سەردا دێت؛ باسی تاوانەکەی دەکات بۆ خەڵکی، بۆیە خوای گەورە پارێزراوی کرد ودایپۆشی؛ بەڵام خۆی ئابڕووی خۆی برد.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر