عن أبي ذر رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «إِذَا صُمْتَ مِنَ الشَّهْرِ ثَلاَثاً، فَصُمْ ثَلاَثَ عَشْرَةَ، وَأرْبَعَ عَشْرَةَ، وَخَمْسَ عَشْرَةَ». عن قتادة بن ملحان رضي الله عنه قال: كانَ رسولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَأمُرُنَا بِصِيَامِ أيَّامِ البِيضِ: ثَلاثَ عَشْرَةَ، وَأرْبَعَ عَشْرَةَ، وَخَمْسَ عَشْرَةَ. عن ابن عباس رضي الله عنهما قال: كانَ رسولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم لاَ يُفْطِرُ أيَّامَ البِيضِ في حَضَرٍ وَلاَ سَفَرٍ.
[حديث أبي ذر حسن. حديث قتادة صحيح. حديث ابن عباس حسن] - [حديث أبي ذر رواه الترمذي والنسائي وأحمد. حديث قتادة بن ملحان رواه أبو داود والنسائي وابن ماجه. حديث ابن عباس رواه النسائي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر لە مانگێکدا سێ (ڕۆژ) بەڕۆژوو بوویت؛ ئەوا (ڕۆژانی) سیانزە وچواردە وپانزە بەڕۆژوو بە (لە مانگی کۆچی)». ولە قەتادەى کوڕی میحلانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێمان دەکرد بەوەى ڕۆژانی سپی (أیام البیض) بەڕۆژوو بین: سیازدە وچواردە وپانزە (لە مانگی کۆچی)». ولە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژووی نەدەشکاند لە ڕۆژە سپییەکاندا (أیام البیض) نە لە کاتی نیشتەجێبوون ونە لە کاتى سەفەردا (واتە ئەم سێ ڕۆژە بەردەوام بەڕۆژوو دەبوو)».
حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ئەگەر لە مانگێکدا سێ -ڕۆژ- بەڕۆژوو بوویت): واتا ئەی ئەبو زەر ئەگەر ویستت بەڕۆژوو بیت لە هەرمانگێک جگە لە مانگی ڕەمەزان کە دەبێت مسوڵمان هەمووی بەڕۆژوو بێت؛ ئەوا سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بە وئەم ڕۆژووە سونەتە. (ئەوا -ڕۆژانی- سیانزە وچواردە وپانزە بەڕۆژوو بە -لە مانگی کۆچی-): ئەم ڕۆژانە لە مانگی کۆچیدا پێیان دەووترێت ڕۆژە سپیەکان -الأیام البیض- چونکە مانگ تێیدا بە ڕوونی وسپی دەردەکەوێت وڕۆژووگرتنی ئەم سێ ڕۆژە لە هەموو مانگێکدا سونەتە وکرەدەوەیەکی چاکە. ولە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: (پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆژووی نەدەشکاند لە ڕۆژە سپییەکاندا -أیام البیض-): ئەمیش ڕۆژانی سیازدە وچواردە وپانزەى مانگی کۆچی دەگرێتەوە؛ چونکە مانگ ڕووناک دەبێتەوە وسپێتیەکەى بە جوانی وڕوونی دەردەکەوێت لە سەرەتا وکۆتاکانى ئەم ڕۆژانەدا، بۆیە سونەتە مسوڵمان بەڕۆژوو بێت وەکو حەمد وسوپاسێک بۆ خواى گەورە. کاتێک دەفەرموێت: (نە لە کاتی نیشتەجێبوون ونە لە کاتى سەفەردا -واتە ئەم سێ ڕۆژە بەڕۆژوو دەبوو بە بەردەوام-): واتە بەردەوام ئەم سێ ڕۆژە بەڕۆژوو دەبوو لە هەموو مانگێکدا بۆیە سونەتێکی جێگیرە -سنة مؤکدة-، وهەروەها چونکە لە ناوەڕاستی مانگدایە وزۆرجار ناوەڕاستی هەموو شتێک دادپەروەرترینە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان