عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ:
«إِذَا جَاءَ رَمَضَانُ فُتِّحَتْ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ، وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ النَّارِ، وَصُفِّدَتِ الشَّيَاطِينُ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 1079]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر ڕەمەزان هات؛ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە ودەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن، وشەیتانەکان کۆت وزنجیر دەکرێن».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 1079]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵیداوە بە هاتنی مانگی ڕەمەزان سێ شت ڕوودەدات: یەکەم: دەرگاکانی بەهەشت دەکرێنەوە وهیچ دەرگایەکی داناخرێت. دووەم: دەرگاکانی دۆزەخ دادەخرێن وهیچ دەرگایەکی ناکرێتەوە. سێیەم: شەیتانەکان وجنۆکەکان کۆت وبەند دەکرێن، وناتوانن بگەن بەوەی پێش ڕەمەزان پێی دەگەشتن و ئەنجامیان دەدا. هەموو ئەمانە ڕێز وگەورەییە بۆ مانگی ڕەمەزان، و هاندانی چاكەکارانە بۆئەوەی زۆر پەرستن ئەنجام بدەن لە نوێژ وخێر وبەخشین وزیکر وخوێندنی قورئان، وە دوورکەوتنەوە لە تاوان وسەرپێچییەکان.