عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «قال الله عز وجل : كلُّ عَمَل ابن آدَم له إلا الصيام، فإنه لي وأنا أجْزِي به، والصيام جُنَّة، فإذا كان يوم صوم أحدِكُم فلا يَرْفُثْ ولا يَصْخَبْ فإن سَابَّهُ أحَدٌ أو قَاتَلَهُ فليَقل: إنِّي صائم، والذي نفس محمد بيده لَخُلُوفُ فَمِ الصَّائِم أطيب عند الله من رِيحِ المِسْكِ، للصائم فرحتان يَفْرَحُهُمَا: إذا أفطر فَرِح بفطره، وإذا لَقِي ربَّه فَرِح بِصَوْمه». وهذا لفظ رواية البخاري. وفي رواية له: «يَتْرُك طَعَامه، وشَرَابه، وشَهوته من أجلي، الصيام لي وأنا أَجْزِي به، والحسنة بعشر أمثالها». وفي رواية لمسلم: «كلُّ عَمَل ابن آدم يُضَاعَف، الحَسَنة بِعَشر أمْثَالها إلى سَبْعِمِئَة ضِعْف، قال الله تعالى: إلا الصَّوم فإنه لي وأنا أجْزِي به؛ يَدَع شَهَوته وطَعَامه من أجلي، للصائم فرحتان: فَرْحَة عند فِطْره، وفَرْحَة عند لقِاء ربِّه، ولَخُلُوف فيه أطْيَب عند الله من رِيحِ المِسْكِ».
[صحيح] - [الرواية الأولى: متفق عليها. الرواية الثانية: رواها البخاري. الرواية الثالثة: رواها مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: خوای گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «هەموو کردەوەکانی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی؛ جگە لە ڕۆژووگرتن نەبێت، بە دڵنیاییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لە سەر دەدەمەوە»، پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ڕۆژووگرتن قەڵغانە (پارێزەرە)، بۆیە ئەگەر کەسێکتان بە ڕۆژوو بێت ئەوا با قسەی ناشیرین وناڕەوا نەکات ودەنگی بەرز نەکاتەوە بە هاوار، وئەگەر کەسێک جوێنی پێدا یان دەیویست شەڕی لە گەڵ بکات، ئەوا با بڵێت: من بە ڕۆژووم، سوێند بە ئەو زاتەی کە نەفسی موحەمەدی بە دەستە؛ بۆنی گۆڕاوی دەمی ڕۆژووگر لای خوای گەورە لە بۆنی میسک خۆشترە، وڕۆژووگر دوو خۆشی وئاسوودەیی بۆ هەیە کە پێیان دڵخۆش وئاسوودە دەبێت: ئەگەر ڕۆژوو بشکێنێت ئەوا دڵخۆش دەبێت بە ڕۆژوو شکاندنی، وئەگەر بگاتە لای پەروەردگاری ئەوا دڵخۆشە بە ڕۆژووگرتنی» ئەمە لە (بوخاریدا) هاتووە. ولە ریوایەتێکدا: «واز لە خواردن وخواردنەوە وشەهوەتی (ئارەزووی) دەهێنێت لە بەر من، ڕۆژوو گرتن بۆ منە وتەنها خۆم پاداشتی دەدەمەوە، وچاکە کردن بە دە ئەوەندەیە». ولە ریوایەتەکەی (مسلم) دا: «هەموو کردەوەیەکی نەوەی ئادەم چەند جار دەبێتەوە، وچاکە بە دە ئەوەندەیە هەتا حەوت سەد ئەوەندە، خوای گەورە فەرمووی: «جگە لە ڕۆژووگرتن چونکە ئەوە بە دڵنیاییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لە سەر دەدەمەوە؛ لە بەر من واز لە شەهوەتەکەی (ئارەزووەکەی) وخواردنەکەی دەهێنێت، ڕۆژووگر دوو خۆشی بۆ هەیە کە پێیان دڵخۆش وئاسوودە دەبێت: ئەگەر ڕۆژوو بشکێنێت ئەوا دڵخۆش دەبێت بە ڕۆژوو شکاندنی، وئەگەر بگاتە لای پەروەردگاری ئەوا دڵخۆشە بە ڕۆژووگرتنی، بۆنی گۆڕاوی دەمی ڕۆژووگر لای خوای گەورە لە بۆنی میسک خۆشترە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەم فەرموودە قودسیەدا باسی ئەوە دەکات: کە هەموو چاکەکان لە وتەکان وکردەکان، لە نهێنی وئاشکرادا، ئەگەر مافى خواى گەورە بێت یان مافى بەندەکان ئەوا کردەوە چاکە چەند جار دەکرێت لەوەیە بگاتە حەوت سەد جار یان زیاتر. وئەمەش گەورەترین بەڵگەیە لە سەر فراوانى فەزڵی خواى گەورە وچاکەکاری بەرامبەر بەندە ئیماندارەکانى، چونکە خراپە وتاوانەکانیان بە یەک سزایە، ولێخۆشبوونی خواى گەورە لە سەرووی هەموو ئەوانەوەیە. وئەم فەرموودەیە باسی پاداشتی ڕۆژووگرتنی تێدا نیە، چونکە ڕۆژووگر پاداشت دەدرێتەوە بە بێ شومار واتا پاداشتی چەند جار دەبێت؛ ڕۆژووگرتن سێ جۆر لە ئارام گرتن (سەبر)ی تێدایە: 1/ ئارام گرتن لە سەر پەرستنی خودا، 2/ ئارام گرتن لە سەر تاوان نەکردن وسەرپێچی نەکردنى فەرمانەکانى خودا، 3/ئارام گرتن لە سەر قەدەرەکانى خواى گەورە. 1/ ئارام گرتن لە سەر پەرستنی خودا: مرۆڤ زۆر لە خۆی دەکات بە ڕۆژوو بێت هەرچەندە نەفسی حەز بەمە ناکات وناڕەحەتە بە لایەوە، نەک بە هۆی ئەوەى کە خودا فەرزی کردووە بەڵکو ئەگەر لە بەر ئەمە بێت ئەوا کردەوەکانى پوچەڵ دەبێتەوە، بەڵام ناڕەحەتە بە لایەوە چونکە قورسی تێدایە وئارام گرتنی زۆری دەوێت لە سەر نەخواردن ونەخواردنەوە وجیماع نەکردن لە پێناو خواى گەورە، بۆیە خواى گەورە لە فەرموودەیەکی قودسیدا دەفەرموێت: (واز لە خواردن وخواردنەوە وشەهوەتەکەى دێنێت لە پێناوی من). 2/ ئارام گرتن لە سەر تاوان نەکردن وسەرپێچی نەکردنی فەرمانەکانى خودا: ڕۆژووگر نەفسی خۆی دەگرێتەوە لە تاوان وسەرپێچی کردنی فەرمانەکانی خواى گەورە بۆیە خۆی دوور دەخاتەوە لە قسەی پوچ وشایەتیدانی درۆ وگفتوگۆی ڕقاوی وجگە لەمانە لە تاوانە حەرامکراوەکان. 3/ ئارام گرتن لە سەر قەدەرەکانى خواى گەورە: مرۆڤ لە ڕۆژانی درێژ وگەرمدا تووشی ناڕەحەتی زۆر لە تەمەڵی وبێزاری وتینوێتی دەبێت بەڵام ئارام دەگرێت ئەمیش لە پێناو بە دەستهێنانى ڕەزامەندی خواى گەورە. بۆیە کاتێک ڕۆژووگرتن هەر سێ جۆرە ئارام گرتنەکەى تێدایە ئەمە وایکردووە کە پاداشتی بێ سنوور وچەند جار بێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَابٍ}[الزمر: 10] واته: {تەنها ئارامگران ئەجرو پاداشتی خۆیان وەرئەگرن بەبێ ژمارە، واتە: ئەجرو پاداشتێكی یەكجار زۆر لە بەهەشتدا}. وئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لە سەر ئەوەى کە ڕۆژووی تەواو وکامڵ ئەوەیە کە بەندە واز لە دوو شت بهێنێت: 1/ ڕۆژوو شکێنرە هەستپێکراوەکان: خواردن وخواردنەوە وجیماع کردن وئەوانەى پەیوەندیان بەمانەوە هەیە. 2/ تاوان وسەرپێچیە کرداریەکان: وەکو قسەی پوچ وهاوار وتوڕەیی وشایەتیدانى درۆ وسەرجەم تاوانەکانى تر، بۆیە فەرمووی: (فلا يَرْفُثْ): واته: قسەی ناڕەوا وناشیرین نەکات، (ولا يَصْخَبْ): واتە: قسەیەک نەکات کە ببێتە هۆی فیتنە ودووبەرەکی نانەوە، هەرکەسێک ئەم دوو مەرجە بهێنێتە دی: وازهێنان لە ڕۆژوو شکێنەرەکان، و وازهێنان لە نەهی لێکراوەکان؛ ئەوا پاداشتی ڕۆژووگرتنی بۆ دەنووسرێت، وئەوەى سەرپێچیە کرداریەکان ئەنجام بدات ئەوا پاداشتی ڕۆژووگرتنەکەى کەم دەکات بە پێی تاوانەکە، پاشان ڕێنموێنی کرد بۆ ئەوەى ئەگەر کەسێک بە ڕۆژوو بوو ویەکێکی تر جوێنی پێدا ئەوا با پێی بڵێت: (من بە ڕۆژووم). واتا: ئەم قسەیە بکات و وەڵامی جوێنەکە نەداتەوە، بۆ ئەوەى جوێندەر خۆی بە گەورە نەزانێت بەرامبەری وبزانێت ئەو کەسە پارێزگاری لە کامڵی ڕۆژووەکەی دەکات، وگوێڕایەڵی فەرمانی خودا وفەرمانى پێغەمبەرەکەی دەکات، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: (الصیام جُنة)، واته: (ڕۆژووگرتن قەڵغانە)، واتە: پارێزگارە چونکە بەهۆیەوە بەندە خۆی دەپارێزێت لە تاوانەکان وخۆی دووردەخاتەوە لە دۆزەخ. پاداشتی ئێستا: ئەوەیە ڕۆژووگر لە پاش خۆرئاوا بوون ڕۆژووەکەى دەشکێنێت ودڵی خۆشە بە پەرستنەکەى، وهەروەها دڵی خۆشە بەوەى ئارەزووە حەڵاڵەکانی جێبەجێ بکات پاش ئەوەى قەدەغەی لێکرا بوو بە درێژایی ئەو ڕۆژە. وپاداشتی دواتر: دڵی خۆشە بە گەیشتن بە پەروەردگاری وبە دەستهێنانى ڕازی بوونی وبەخشینەکانى لە قیامەتدا، وئەم پاداشتەی ئێستا نمونەیەکە بۆ بیرهێنانەوەى پاداشتی قیامەت. پاشان پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سوێندی خوارد بەوەى کە بۆنی ناو دەمی ڕۆژووگر لای خودا لە بۆنی میسک خۆشترە، و لە ریوایەتێکدا: ("أطيب عند الله يوم القيامة)، واته: (بۆنەکەى خۆشترە لای خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا). وخواى گەورە پاداشتی ڕۆژووگران دەداتەوە لە قیامەتدا بە خۆشبوونی بۆنی دەمیان لە قیامەتدا بە بۆنێک خۆشتر لە بۆنی میسک پاش ئەوەى بۆنی ناو دەمیان گۆڕا بە هۆی ڕۆژووگرتنەوە لە پێناو خواى گەورە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر