پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت بە باوەڕ وئیمانەوە وچاوەڕێی پاداشت بێت لەسەری لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورەی بەرز وشکۆدار دەفەرموێت: «هەموو کردەوەکانی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی؛ جگە ڕۆژووگرتن نەبێت، بە دڵنیاییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لە سەر دەدەمەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێکتان توانى ئەوا با هاوسەرگیری بکات؛ چونکە ئەمە چاو ودامێن دەپارێزێت، وئەوەى ناتوانێت ئەوا با رۆژوو بگرێت؛ چونکە ڕۆژووگرتن قەڵغانە (ئارەزوو كەمدەكاتەوە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر ڕەمەزان هات؛ دەرگاکانى بەهەشت دەکرێنەوە ودەرگاکانى دۆزەخ دادەخرێن، وشەیتانەکان کۆت وزنجیر دەکرێن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە بەهەشتدا دەرگایەک هەیە، پێی دەووترێت: ڕەیان، ڕۆژووگرەکان لەێوە دەچنە ژوورەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، دەووترێت: لە کوێن ڕۆژووگرەکان؟ هەڵدەستن وبەرەو دەرگاکە پێش دەکەون، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، ئەگەر هەموویان چوونە ژوورەوە دەرگاکە دادەخرێت وکەسی تر ناچێتە ژوورەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک ڕۆژێک لە پێناو خواى گەورە بەڕۆژوو بێت؛ ئەوا خواى گەورە چاڵێک دەخاتە نێوان ئەو ودۆزەخ چاڵێک (پانتاییەکەى) وەکو دووری نێوان ئاسمان وزەوییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی