+ -

عن سهل بن سعد رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: ««إن في الجنة بابا يقال له: الرَّيَّانُ، يدخل منه الصائمون يوم القيامة، لا يدخل منه أحد غيرهم، يقال: أين الصائمون؟ فيقومون لا يدخل منه أحد غيرهم، فإذا دخلوا أغلق فلم يدخل منه أحد»
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەهلی کوڕی سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا دەرگایەک هەیە، پێی دەووترێت: ڕەیان، ڕۆژووگرەکان لەێوە دەچنە ژوورەوە (بۆ نێو بەهەشت) لە ڕۆژی قیامەتدا، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، دەووترێت: لە کوێن ڕۆژووگرەکان؟ هەڵدەستن وبەرەو دەرگاکە پێش دەکەون، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، ئەگەر هەموویان چوونە ژوورەوە؛ دەرگاکە دادەخرێت وکەسی تر (لەو دەرگایەوە) ناچێتە ژوورەوە».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: لە پێشەوەى بەهەشتدا دەرگایەک هەیە ناوى ڕەیانە، تایبەت بە ڕۆژووگران، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتەوە ژوورەوە، ئەوەى پارێزگاری بکات لە ڕۆژووگرتنی فەرزەکان وسونەتەکان، ئەوا فریشتەکان لەو دەرگایەوە بانگی دەکەن بۆئەوەى بچێتە نێو بەهەشتەوە، وئەگەر ڕۆژووگران چوونە ژوورەوە ئەوا دەرگاکە دادەخرێت وکەسی تر لەو دەرگایە ناچێتە نێو بەهەشتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا سه‌واحیلی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر