عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه مرفوعاً: «يا معشر الشباب، من استطاع منكم الباءة فليتزوج؛ فإنه أغض للبصر، وأحصن للفرج، ومن لم يستطع فعليه بالصوم؛ فإنه له وِجَاءٌ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەی گەنجان، هەرکەسێکتان توانى ئەوا با هاوسەرگیری بکات؛ چونکە ئەمە پارێزراوترە بۆ چاو ودامێن، وئەوەى ناتوانێت ئەوا با رۆژوو بگرێت؛ چونکە ڕۆژووگرتن قەڵغانە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

داوێن پاکی وخۆپاراستن واجبە، وپێچەوانەکەیان حەرامە کە تووشی بەندە دەبێت بەهۆی زۆری شەهوەت ولاوازی ئیمانەوە، وگەنج شەهوەتی زۆرترە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتار بۆ ئەوان دەدات وڕێنیشاندەریانە بۆ داوێن پاکی وخۆپاراستن، وئەوەى دەتوانێت مارەیی وخەرجی وشوێنی نیشتەجێبوون دابین بکات؛ ئەوا پێویستە هاوسەرگیری بکات چونکە هاوسەرگیری هۆکاری پاراستنی چاوە لە نەزەر کردنی حەرام وهۆکاری پاراستنی داوێنە لە زینا وبەدڕەوشتی، وئەوەى نەتوانێت خەرجیەکانى هاوسەرگیری دابین بکات لە کاتێکدا حەزی لە هاوسەرگیریە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمایی کردووە بە ڕۆژووگرتن چونکە ڕۆژووگرتن شەهوەت کەم دەکاتەوە ئەمیش بەهۆی وازهێنان لە خواردن وخواردنەوە، بۆیە نەفس لاواز دەبێت وبۆرییەکانى خوێن باریک دەبێتەوە لەسەر شەیتان کە بەناو ئەو بۆڕیانەدا هاتوچۆ دەکات، بۆیە ڕۆژووگرتن هۆکاری شکاندنی شەهوەتە وەکو قەڵغان بەندە دەپارێزێت، ولە دەقی فەرموودەکەدا وشەی (وجاء) هاتووە بە ماناى وشکردنەوە وباریکردنەوەى دەمارەکانى گونەکانیش دێت چونکە بەهۆی نەخواردن ونەخواردنەوە دەمارەکان وشکدەبن بۆیە گونەکان ناتوانن مەنی دروستبکەن کە بەهۆی زۆربوونی مەنیەوە شەهوەت زیاد دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر