عن حذيفة بن اليمان وأبي هريرة رضي الله عنهما مرفوعاً: «يجمع الله -تبارك وتعالى- الناس فيقوم المؤمنون حتى تُزْلَفَ لهم الجنة، فيأتون آدم صلوات الله عليه، فيقولون: يا أبانا استفتح لنا الجنة، فيقول: وهل أخرجكم من الجنة إلا خطيئة أبيكم! لست بصاحب ذلك، اذهبوا إلى ابني إبراهيم خليل الله، قال: فيأتون إبراهيم فيقول إبراهيم: لستُ بصاحب ذلك إنما كنت خليلا من وراءِ وراء، اعمدوا إلى موسى الذي كلمه الله تكليما، فيأتون موسى، فيقول: لستُ بصاحب ذلك، اذهبوا إلى عيسى كلمة الله وروحه، فيقول عيسى: لست بصاحب ذلك، فيأتون محمدا صلى الله عليه وسلم فيقوم فيؤذن له، وتُرسَلُ الأمانة والرحم فيقومان جَنْبَتَي الصِّرَاطَ يمينا وشمالا فيَمُرُّ أوَّلُكُم كالبَرْقِ» قلتُ: بأبي وأمي، أي شيء كَمَرِّ البرْقِ؟ قال: «ألم تروا كيف يمر ويرجع في طَرْفِة عَيْنٍ، ثم كَمَرِّ الرِّيح، ثم كَمَرِّ الطَّيْرِ، وشَدِّ الرِّجال تجري بهم أعمالهم، ونبيكم قائم على الصراط، يقول: رب سَلِّمْ سَلِّمْ، حتى تعجز أعمال العباد، حتى يجيء الرجل لا يستطيع السير إلا زَحْفَا، وفي حافتي الصراط كَلالِيبُ مُعَلَّقَةٌ مأمورة بأخذ من أُمِرَتْ به، فَمَخْدُوشٌ نَاجٍ، ومُكَرْدَسٌ في النار». والذي نفس أبي هريرة بيده، إن قَعْرَ جهنم لسبعون خريفا.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە حوزەیفەی کوڕی یەمان وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە خەڵکی کۆ دەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، ئیمانداران هەڵدەستن هەتا بەهەشت لێیان نزیک دەکرێتەوە، دێن بۆ لای ئادەم -علیه السلام- دەڵێن: ئەی باوکمان داواى کردنەوەى دەرگای بەهەشتمان بۆ بکە، ئادەم دەڵێت: هیچ شتێک ئێوەی لە بەهەشت دەرکرد مەگەر گوناهەکەى باوکتان نەبێت؟ من ناتوانم ئەو داوایە بکەم، بچن بۆ لای ئیبراهیمی کوڕم -علیه السلام- خەلیلی الله، خەڵکی دەچن بۆ لای ئیبراهیم، وئیبراهیم دەڵێت: من ناتوانم ئەو داوایەتان بۆ بکەم من خەلیل بووم بەڵام پلەم لە دوای پلەی ئەوانی ترەوەیە، بڕۆن بۆ لای موسا کە خواى گەورە بە ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ کرد، خەڵکی دەچن بۆ لای موسا -علیه السلام-، بەڵام موسا دەڵێت: من ناتوانم ئەو داوایەتان بۆ بکەم، بچن بۆ لای عیسا -علیه السلام- ئەو (وشە وڕۆحی الله)* یە، عیسا دەڵێت: من ناتوانم ئەو داوایەتان بۆ بکەم، بچن بۆ لای موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بۆیە هەڵدەستێت وئیزن ومۆڵەتی پێدەدرێت، سپاردە (متمانە) و ڕەحم (پەیوەندی خزمایەتی) دەنێردرێن بۆ ئەوەى لە لای ڕاست وچەپی (پردی سیرات) بووەستن، کۆمەڵەی یەکەم لە ئێوە بەسەریدا تێپەڕ دەبن وەکو بروسکە» گێڕەرەوی فەرموودەکە دەڵێت: باوک ودایکم بە قوربانت بێت، تێپەڕ بوون لەسەر (پردی سیرات) وەکو بروسکە وەکو چی وایە؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا نەتبینیوە بروسکە چۆن دێت ونامێنێت لە چاو تروکانێکدا، پاشان کۆمەڵێکی تر وەکو خێرایی با دەپەڕنەوە، پاشان کۆمەڵێکی تر وەکو خێرایی باڵندە دەپەڕنەوە، پاشان کۆمەڵێکی تر بە ڕاکردن کە کردەوەکانیان وایان لێدەکەن بەم شێوە تێپەڕ ببن. وپێغەمبەرەکەتان -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر (پردی سیرات) ڕاوەستاوە دەڵێت: (ئەی پەروەردگار ڕزگارمان بکە وبمانپارێزە، ڕزگارمان بکە وبمانپارێزە)! هەتا کردەوەکانى کۆمەڵێک ناتوانن یارمەتیدەریان بن بۆ پەڕینەوە، بۆیە پیاوی وا دێت لەسەر سکی تێپەڕ دەبێت، ولە هەردوو لاکانى (پردی سیرات) قولاپی هەڵواسراو هەیە، فەرمانیان پێکراوە بە گرتن وڕاکێشانی ئەوانەى فەرمانیان لەسەر دراوە بە ڕاکێشانیان (بۆ ناو دۆزەخ)، کەسی وا هەیە بە ئازار وبریندارییەوە ڕزگاری دەبێت، بەڵام کەسانی تر هەیە کە فڕێ دەدرێنە نێو دۆزەخ». ئەبوهورەیرە دەڵێت: «سوێند بە ئەو زاتەى نەفسی ئەبو هوریرەی بە دەستە، قوڵی دۆزەخ حەفتا ساڵە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

خواى گەورە خەڵکی کۆدەکاتەوە لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ لێپرسینەوە وپاداشتدانەوە بۆیە ئیمانداران هەڵدەستن هەتا بەهەشت لێیان نزیک دەکرێتەوە، ودەرگای بەهەشتیان بۆ ناکرێتەوە بەهۆی زۆری ماوەى وەستان لە رۆژی قیامەتدا، خەڵکی دەچن بۆ لای ئادەم -علیه السلام- بۆ ئەوەى داوا لە خودا بکات بۆ ئەوەى دەرگاکانى بەهەشت بکرێتەوە، پێغەمبەر ئادەم وەڵامیان دەداتەوە بەوەى ئەو ناتوانێت ئەو داوایە بکات؛ چونکە ئەو گوناهێکی کردووە کە هۆکاری دەرچوونی هەموویان بوو لە بەهەشت، دەیاننێرێت بۆ لای پێغەمبەر ئیبراهیم -علیه السلام-؛ چونکە خەلیلی خودایە وخەلیلی واتە ئەوپەڕی پلەی خۆشەویستی، بۆیە خەڵکی دەچن بۆ لای ئیبراهیم پێیان دەڵێت: من ئەو پلە بەرزەم نیە کە ئەو داوایە بکەم (ئەمیش وەکو دەربڕینی سادەیی -تواضع-) لە لایەن پێغەمبەر ئیبراهیمەوە -علیه السلام- ودەڵێت: بچن بۆ لای موسا؛ چونکە خواى گەورە بە ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ ئەو کرد، بۆیە خەڵکی دەچن بۆ لای پێغەمبەر موسا -علیه السلام- پێیان دەڵێت: من ناتوانم ئەو داوایەتان بۆ بکەم، بچن بۆ لای عیسا؛ چونکە خواى گەورە بە وشەیەک ئەوی دروستکرد، (کلمة الله و روح الله)* یە، خەڵکی دەچن بۆ لای پێغەمبەر عیسا -علیه السلام- پێیان دەڵێت: من ناتوانم ئەو داوایەتان بۆ بکەم، بۆیە دەچن بۆ لای پێغەمبەرمان موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- وداواى لێدەکەن کە داوا لە خودا بکات کە لێپرسینەوەیان بەرپا بکات ودەرگای بەهەشتیان بۆ بکاتەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- داواکەیان جێبەجێدەکات وداواى ئیزن وەرگرتن دەکات وئیزنی پێدەدرێت، بۆیە [سپاردە (متمانە) و ڕەحم (پەیوەندی خزمایەتی)] دێن لە هەردوو لای (پردی سیرات) ڕادەوەستن، کە ئەمیش پردێکی لەسەر دۆزەخ دانراوە. وخەڵکی بەسەریدا تێپەڕ دەبن بە گوێرەی کردەوەکانیان. ئەوانەى لەم دونیایەدا بە خێرا بوون بۆ ئەنجامدانى کردەوەی چاکە بە خێرایی بەسەریدا تێپەڕ دەبن وبە پێچەوانەشەوە. هەندێک ڕزگاریان دەبێت وهەندێک تر دەکەونە ناو دۆزەخەوە. حەفتا ساڵ دەخایەنێت هەتا بگەیتە قوڵی بنی دۆزەخ، خواى گەورە هەموومان بپارێزێت. *(مەبەست لە -کلمة الله- واتا وشەی خودایە، و -روح الله- واتا ڕۆحێکە لە لایەن خوداوە، کە خواى گەورە بە وشەیەک ڕۆحی دروستکرد لە ناو سکی مەریەمدا -علیها السلام-، بۆیە وەکو ڕێزلێگرتنێک بۆی نازناوى -کلمة الله و روح الله-ی پێبەخشراوە، وهەروەکو مرۆڤەکانى ترە بەڵام بە بێ باوک لە دایک بووە وئەمە هیچ ماناى ئەوە نییە کە کوڕی خودایە پەنا بە خودای بێ شەریک وبێ هاوتا، هەروەکو بانگەشەی نەسڕانیە موشریکەکان هەندێکیان بەهۆی ئەوەى باوکی نەبووە بە عیسا دەڵێن: (کوڕی خودایە) ئەگەر وا بێت خۆ ئادەم -علیه السلام- بە بێ باوک وبە بێ دایک خواى گەورە بە دەستەکانى خۆی دروستی کرد، ئایا بۆ بە ئەو ناڵێن کوڕی خودا؟ تەنها بانگەشەیەکی پوچ وبێ بنەمایە لە لایەن نەسڕانیەکان وهاوشێوەکانیانەوە لە موشکریکەکان لەوانەى بانگەشەی بوونی کوڕ دەکەن بۆ خواى گەورە، بەڵکو ئەمە ئەوپەڕی کوفر وشیرک ودەرچوونە لە ڕێبازی ڕاستی یەک خوا پەرستی -تەوحید-)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر