عن أنس بن مالك رضي الله عنه مرفوعاً: «يَسِّرُوا وَلاَ تُعَسِّرُوا، وَبَشِّرُوا وَلاَ تُنَفِّرُوا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاسانکاری بکەن وکارەکان قورس مەکەن، وموژدە بدەن وخەڵک مەڕەتێنن».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاسانکاری پێ خۆشبوو لە سەر خەڵکی، وئەگەر بژاردەی پێبدرایە لە نێوان دوو کاردا ئەوا ئاسانەکەیانی هەڵدەبژارد ئەگەر کارێکی حەرام نەبوایە، (ئاسانکاری بکەن وکارەکان قورس مەکەن) واتە لە هەموو حاڵەتێکدا وا بن، (موژدە بدەن وخەڵک مەڕەتێنن) واتە موژدە بدەن بە هەواڵی خۆش وخێر، وخەڵک مەڕەتێنن بەوەی کە هەواڵی خراپە وناخۆشی وشەڕ بڵاوبکەنەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجبە لە سەر ئیماندار کە وا لە خەڵکی بکات خوای گەورەیان خۆش بوێت، وهانیان بدات بۆ کرەوەی چاک وخێر.
  2. پێویستە کەسی بانگخواز بۆ ﻻی خوای گەورە بە داناییەوە بڕوانێتە مەسەلەی بانگەواز کردنی خەڵکی بۆ ئاینی ئیسلام.
  3. موژدەدان هۆکاری ئاسوودەییە وهۆکاری بەڕووەچوون ودڵنیاییە بۆ نزیکبوونەوە لە ئەو کەسەی موژدە دەدات (هۆکاری نزیکبوونەوەیە لە بانگخواز) ، وموژدەدان هۆکارە بۆ قبوڵکردنی ئەو شتەی کە بانگخواز بۆ خەڵکی دەخاتە ڕوو.
  4. کار قورسکردن لە سەر خەڵکی هۆکارە بۆ ڕەتاندان وپشت هەڵکردن و گومانکردن لە قسەکانی بانگخواز.
  5. فراوانی ڕەحمەتی خوای گەورە بە بەندەکانی کە ئاینێکی لێبوردە وشەریعەتێکی ئاسانی بۆیان داناوە.
زیاتر