عن أبي هريرة رضي الله عنه : أن رجلًا قال للنبي -صلى الله عليه وآله وسلم-: أوصني، قال لا تَغْضَبْ فردَّدَ مِرارًا، قال لا تَغْضَبْ».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی ووت: وەسیەت وئامۆژگاریم بکە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «توڕە مەبە»، پیاوەکە چەند جار هەر ئەو قسەی دووبارە کردەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یش هەر دەیفەرموو: «توڕە مەبە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
یەکێک لە هاوەڵان -ڕەزای خوای لێبێت- داوای لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد کە فەرمانی شتێکی پێبکات کە سوودی پێدەگەیەنێت لە دونیا وئاخیرەتدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێکرد کە توڕە نەبێت، لە ئامۆژگاریەکەیدا فەرمووی: (توڕە مەبە) چونکە ئەمە دەبێتە هۆی لابردنی شەڕێکی زۆر لە سەر مرۆڤ.