عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه أن رسول الله -صلى الله وعليه وسلم- قال: «لا ضَرَرَ ولا ضِرَارَ».
[صحيح] - [رواه ابن ماجه من حديث أبي سعيد الخدري -رضي الله عنه- ومن حديث عبادة بن الصامت -رضي الله عنه-. ورواه أحمد من حديث عبادة بن الصامت -رضي الله عنه-. ورواه مالك من حديث عمرو بن يحي المازني مرسلا]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «زيان به خۆتان و به یەكتر مەگەیەنن، جا به ئەنقەست یان بەبێ ئەنقەست بێت».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە بنچینەیەکی مەزنە لە یاسا وبنچینەکانی ئاینی ئیسلام وبنچینەیەکە بۆ ڕەوشت ومامەڵەکردن لە نێوان خەڵکی، ئەویش بە لابردنی زیان لە سەریان بە هەموو شێوەکانی، زیانگەیاندن حەرامە ولابردنی زیان واجبە، ونابێت زیان بە زیانێکی وەکو خۆی یان زیانێکی لەخۆی گەورەتر لاببرێت، وزیانگەیاندن حەرامە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری الهولندية الغوجاراتية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (جوامع الکلم)ی پێ بەخشراوە کە بریتیە لەوەی: چەند وشەیەکی کەم لە قسەکانی واتای زۆر زۆر دەبەخشێت، وئەمەش لە تایبەتمەندییەکانیەتی -صلى اللە علیە وسلم-.
  2. پێویستە زیان لا ببرێت.
  3. نەهی کردن لە سزا دان بە زیاتر لە قەبارەی سزای کەسی زیانلێدەر.
  4. خوای گەورە فەرمانی بە بەندەکانی نەکردووە بە ئەنجامدانی کارێک کە زیانیان پێبگەیەنێت.
  5. نەفی کردن لە فەرموودەیەدا بە واتای نەهی کردن وقەدەغەکردن دێت لە ئەنجامدانی ئەو کارە، چونکە (ﻻ) بە نەفی کردنە لەم فەرموودەیەدا.
  6. حەرام بوونی زیان لێدان بە وتە وکردەوە و وازلێهێنان.
  7. ئاینی ئیسلام ئاینی ئاشتییە.
  8. ئەم فەرموودەیە بنچینەیەکە لە بنچینە شەرعییەکان ئەویش ئەوەیە کە شەریعەت ئینکاری دەکات لە زیان، وهەروەها ئینکاریش دەکات لە زیان لێدان.
  9. ئایا لە نێوان زیان (الضرر) وزیان لێدان (الضرار) هیچ جیاوازییەک هەیە یان نا؟ هەیە دەڵێت: هەردووکیان بە یەک واتا دێن، وئەوەی بڵاوە جیاوازی هەیە لە نێوانیان، ووتراوە: زیان (الضرر) ناوە، وزیانلێدەر (الضرار) کردارەکەیە، وزیان (الضرر) لە شەرعدا نەفی لێکراوە وزیان لێدان (الضرار) بە بێ هەقیش بە هەمان شێوە، ووتراوە: زیان (الضرر): ئەوەیە کە زیان بگەیەنێت جگە لە خۆی وسوود بە خۆی بگەیەنێت، وزیان لێدان (الضرار): ئەوەیە کە زیان لە جگە لە خۆی بدات بێ ئەوەی سوود بە خۆی بگەیەنێت، وەکو ئەوەی کە ئەو شتە قەدەغە بکات لە خۆی کە زیانی پێ ناگەیەنێت وزیان لە جگە خۆی بدات بەو شتەکەی کە قەدەغەکراوە، وئەم وتەیەش کۆمەڵێک لە زانایان هەڵیان بژاردووە، لەوانەش: ئیبن عبدالبر، وئیبن صلاح، ووتراوە زیان (الضرر): ئەوەیە کە زیان بە کەسێک بگەیەنێت کە ئەو زیانی بۆی نییە، وزیان لێدان (الضرار): ئەوەیە زیان لە کەسێک بدات کە زیانی هەیە بۆی بە شێوەیەک کە دروست نەبێت، لە هەر حاڵەتێکدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە زیان (الضرر) وزیان لێدان (الضرار) بە بێ هەق.