عَنْ ‌أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِذَا وَجَدَ أَحَدُكُمْ فِي بَطْنِهِ شَيْئًا، فَأَشْكَلَ عَلَيْهِ أَخَرَجَ مِنْهُ شَيْءٌ أَمْ لَا، فَلَا يَخْرُجَنَّ مِنَ الْمَسْجِدِ حَتَّى يَسْمَعَ صَوْتًا، أَوْ يَجِدَ رِيحًا».

[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر یەکێکتان هەستی بەشتێک کرد لە سکیدا، تووشی گومان بوو ئایا هیچ شتێکی لێوە دەرچووە یان نا، ئەوا با لە مزگەوت دەرنەچێـت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت یان بۆنێک دەکات».

صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەگەر نوێژخوێن هەستی بەشتێك كرد لەسكیدا، وگومانی لا دروست بوو ؛ ئایا هەوای لێ دەرچووە یان نا؟ نابێت نوێژەكەی ببڕێت ودەستنوێژ بگرێتەوە ؛ هەتاوەكو دڵنیا دەبێت كە دەستنوێژەكەی شكاوە، ئەمیش بەوەی دەنگ ببیستێت یان بۆن بكات، چونكە گومان دڵنیایی هەڵناوەشێنێتەوە، ئەو دڵنیایە كە دەستنوێژی گرتووە وشكانی دەستنوێژەكەی جێی گومانە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەم فەرموودەیە بنچینەیەکە لە بنچینەکانى ئاینی ئیسلام وبنەمایەکە لە بنەما فیقهیەکان، ئەمیش بریتیە لە: دڵنیایی بەگومان لاناچێت، وبنچینە ئەوەیە شتەکان وەكو خۆیان دەمێننەوە هەتاوەکو شتێکی جیاواز دەردەکەوێت.
  2. گومان هیچ کاریگەری نیە لەسەر دەستنوێژ، ونوێژخوێن لەسەر دەستنوێژەکەى ماوە مەگەر دڵنیا بێت لەوەى کە دەستنوێژەکەى شکاوە.