پۆلێنکردن:

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ سَعْدِ بْنِ مَالِكِ بْنِ سِنَانٍ الخُدْرِيّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«لَا ضَرَرَ وَلَا ضِرَارَ».

[حسن] - [رواه ابن ماجه، والدارقطني، وغيرهما مسندًا] - [الأربعون النووية: 32]
المزيــد ...

لە ئەبی سەعید سەعدی كوڕی مالیك كوڕی سینانی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«زيان مەگەیەنن به خۆتان و به یەكتر».

[حەسەنە] - [رواه ابن ماجه والدارقطني وغيرهما مسندًا] - [الأربعون النووية - 32]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە واجبە زیان دوور بخرێتەوە بەجیاوازی جۆرەکانى لەسەر نەفس وخەڵکی، بۆیە حەڵاڵ نیە بۆ هیچ یەکێک زیان لە خۆی یان لە خەڵکی بدات. وحەڵاڵ نیە وەکو تۆڵە زیان لە بەرانبەر بدەین؛ چونکە زیان بە زیان لاناچێت مەگەر لەبابەتی حەق سەندنەوەدا نەبێت -القصاص- بەبێ زیادەڕەوی کردن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی کردن لە سزادان بەزیاتر لە قەبارەی زیانی کەسی زیانلێدەر.
  2. خواى گەورە فەرمانى بە شتێک نەکردووە بەبەندەکانى کە زیانی ئەوانى تێدا بێت.
  3. فەرموودەکە بنچینەیەكە بۆ حەرامبوونی زیان گەیاندن، وزیانگەیاندن بە قسە یان بە کردار یان بە وازهێنان؛ هەمووی حەرامە.
  4. لە بنچینەکانى شەریعەت: (زیان دەبێت لا ببرێت)، شەریعەت ڕازی نابێت بە زیان، ونکۆڵی دەکات لە زیانپێگەیاندن.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (53)
پۆلێنکردنەکان
زیاتر