پۆلێنکردن:
+ -

عَن ابنِ عباسٍ رضي الله عنهما أنَّ رسولَ اللهِ صلي الله عليه وسلم قال:
«لَو يُعطَى النّاسُ بدَعواهُم لادَّعَى رِجالٌ أموالَ قَومٍ ودِماءَهُم، لَكِنَّ البَيِّنَةَ على المُدَّعِى، واليَمينَ على مَن أنكَرَ».

[حسن] - [رواه البيهقي، وغيره هكذا، وبعضه في الصحيحين] - [الأربعون النووية: 33]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر خەڵکی بە پێی بانگەشەی خۆیان پێیان بدرێت؛ ئەوا کەسانێک داوای ماڵ (موڵک وپارە) وخوێنیان (تۆڵەسەندنەوەیان) لە کەسانێکی تر دەکرد (بە ناهەق)، بەڵام بەڵگە هێنانەوە لەسەر ئەو کەسەیە کە بانگەشە دەکات (دەبێت بیسەلمێنێت)، وسوێند خواردنیش لەسەر ئەو کەسەیە کە نكۆڵی دەکات».

[حەسەنە] - [رواه البيهقي وغيره هكذا وبعضه في الصحيحين] - [الأربعون النووية - 33]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەگەر خەڵكی تەنها بەپێی بانگەشەی خۆیان بڕیاریان بۆ بدرێت بەبێ بوونی بەڵگە وهۆکار؛ ئەوا كەسانێك داوای سامان وخوێنی خەڵكانێك دەكەن، بۆیە واجبە لەسەر بانگەشەكار بەڵگە بهێنێتەوە لەسەر داواكەی، ئەگەر بەڵگەی پێ نەبوو ئەوا بانگەشەكە پیشانی ئەو كەسە دەدرێت كە داوای لەسەر تۆماركراوە، ئەگەر نكۆڵی لەم بانگەشەیە كرد ئەوا دەبێت سوێند بخوات وبانگەشەكە هەڵدەوشێتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئیبن دەقیق ئەلعید دەڵێت: ئەم فەرموودەیە بنچینەیەكە لە بنچینەكانی حوكمەكان، ومەزنترین سەرچاوەیە لەكاتی ناكۆكی ودووبەرەكیدا.
  2. شەریعەت هاتووە بۆئەوەى خوێن وماڵ وسامانی خەڵکی بپارێزێت لە یاریپێکردن ودەستدرێژی کردن.
  3. دادوەر بە پێی زانستی خۆی حوکم ناکات بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ بەڵگەکان.
  4. هەركەسێك بانگەشەیەك بكات بە بێ بوونی بەڵگە ؛ بانگەشەكەی ڕەت دەكرێتەوە، ئینجا ئەگەر لە مافەكان یان مامەڵەكان یان لە بابەتەكانی ئیمان وزانست بێت.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی ئەمهەری غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی داری سڕبی تاجیكی كينيارواندی مەجەری چیكی الموري الولوف ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية المقدونية الخميرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
زیاتر