عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بنِ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ حَلَفَ عَلَى يَمِينٍ وَهُوَ فِيهَا فَاجِرٌ لِيَقْتَطِعَ بِهَا مَالَ امْرِئٍ مُسْلِمٍ، لَقِيَ اللَّهَ وَهُوَ عَلَيْهِ غَضْبَانُ». قَالَ: فَقَالَ الْأَشْعَثُ: فِيَّ وَاللَّهِ كَانَ ذَلِكَ؛ كَانَ بَيْنِي وَبَيْنَ رَجُلٍ مِنَ الْيَهُودِ أَرْضٌ، فَجَحَدَنِي، فَقَدَّمْتُهُ إِلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ لِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «أَلَكَ بَيِّنَةٌ؟» قُلْتُ: لَا. قَالَ: فَقَالَ لِلْيَهُودِيِّ: «احْلِفْ». قَالَ: قُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، إِذَنْ يَحْلِفَ وَيَذْهَبَ بِمَالِي. فَأَنْزَلَ اللَّهُ تَعَالَى: {إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ اللَّهِ وَأَيْمَانِهِمْ ثَمَنًا قَلِيلًا}. إِلَى آخِرِ الْآيَةِ.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 2416]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک سوێندێک بە درۆوە بخوات بۆ زەوتکردنی سامانى مسوڵمانێک؛ ئەوا بە خواى گەورە دەگات وئەو زاتە لێی توڕەیە». گێڕەرەوەی فەرموودەكە دەڵێت: ئەشعەسی کوڕی قەیس ووتی: «والله ئەوە لەبارەی منەوە بوو، هاوبەش بووم لەگەڵ پیاوێكی جولەكە لە زەویەكدا، ونكۆڵی كرد لەوەی من هاوبەش وخاوەندار بم لەو زەویەدا، بۆیە بردم بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی فەرموو: «ئایا بەڵگەت لەلایە؟»، ووتم: نەخێر، بە جولەكەكەی فەرموو: «سوێند بخۆ»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، سوێند دەخوات وسامانەكەم دەبات. بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: ﴿إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ اللَّهِ وَأَيْمَانِهِمْ ثَمَنًا قَلِيلًا أُولَئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ﴾ [آل عمران:77] واتە: ﴿بێگومان ئەوانەی دەیفرۆشن پەیمانی خوا و سوێندەکانی خۆیان بە نرخێکی کەم ئەوانە بێ بەشن (لە بەھرەی خوا) لە ڕۆژی دواییدا وە خوا قسەیان لەگەڵ ناکات وە تەماشاشیان ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا و لە گوناھیان خۆش نابێت وپاکیان ناکاتەوە، وە بۆ ئەوان ھەیە سزای بە ئێش و ئازار﴾.
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 2416]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە سوێند خواردنێك بە خوای گەورە لەكاتێكدا سوێندخۆر دەزانێت درۆ دەكات لە سوێندەكەیدا، بۆئەوەی بەم سوێند خواردنە پارە وسامانی كەسێكی تر بۆ خۆی زەوت بكات، كاتێك ئەم كەسە دەگاتە لای خوای گەورە؛ پەروەردگاری لێی توڕەیە، ئەشعەسی كوڕی قەیس -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی فەرموو لەكاتێكدا لە نێوان ئەو (ئەشعەس) وپیاوێكی جولەكە ناكۆكی هەبوو سەبارەت بە خاوەندارێتی زەویەك، ئەوانیش بڕیاردانیان برد بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، بە ئەشعەسی فەرموو: دەبێت بەڵگە بهێنیتەوە سەبارەت بە خاوەندارێتی ئەو شتەی بانگەشەی بۆ دەكەیت، ئەگەر نەتتوانی؛ موڵكی تۆ نییە وئەوەی بانگەشەی لەسەر كراوە دەبێت سوێند بخوات، ئەشعەس ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەم پیاوە جولەكەیە سوێند دەخوات وگوێی پێنادات وسامانەكەم دەبات، بۆیە خوای گەورە جەختی كردەوە لەسەر ئەم وتانەی لە قورئاندا؛ كاتێك دەفەرموێت: ﴿إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُونَ:بێگومان ئەوانەی دەیفرۆشن﴾؛ هەروەها بە مانای گۆڕینیش دێت، ﴿بِعَهْدِ اللَّهِ:پەیمانی خوا﴾؛ و وەسیەتی بۆ ئیمانداران بەوەی وەفادار بن بەرامبەر سپاردەكان، ﴿وَأَيْمَانِهِمْ:سوێندەکانی خۆیان﴾؛ كاتێك سوێند بەناوی خوا دەخۆن بە درۆوە، ﴿ثَمَنًا قَلِيلًا: بە نرخێکی کەم﴾؛ لە شتومەكی دونیا، ﴿أُولَئِكَ لَا خَلَاقَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ:ئەوانە بێ بەشن (لە بەھرەی خوا)﴾؛ وبێبەش دەكرێـن لە بەخشینەكانی پەروەردگار، ﴿وَلَا يُكَلِّمُهُمُ اللَّهُ:وە خوا قسەیان لەگەڵ ناكات﴾؛ بە قسەیەك كە پێیان خۆش بێت وسوودی هەبێت بۆیان، ﴿وَلَا يَنْظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ: وە تەماشاشیان ناكات﴾؛ ڕوانینی ڕەحمەت وچاكەكاری، ﴿وَلَا يُزَكِّيهِمْ:و لە گوناھیان خۆش نابێت وپاکیان ناکاتەوە﴾؛ ستایشیان ناكات بە چاكە، ولە پیسی وچڵكی گوناهەكان خاوێن نابنەوە، ﴿وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ:وە بۆ ئەوان ھەیە سزای بە ئێش و ئازار﴾؛ زۆر بە ئێشە ئەم سزایە بەهۆی ئەوەی ئەنجامیاندا.