عَن الحَسَنِ قال: حَدَّثنا جُنْدَبُ بْنُ عَبْدِ اللَّهِ رضي الله عنه، فِي هَذَا المَسْجِدِ، وَمَا نَسِينَا مُنْذُ حَدَّثَنَا، وَمَا نَخْشَى أَنْ يَكُونَ جُنْدُبٌ كَذَبَ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صلّى الله عليه وسلم:
«كَانَ فِيمَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ رَجُلٌ بِهِ جُرْحٌ، فَجَزِعَ، فَأَخَذَ سِكِّينًا فَحَزَّ بِهَا يَدَهُ، فَمَا رَقَأَ الدَّمُ حَتَّى مَاتَ، قَالَ اللَّهُ تَعَالَى: بَادَرَنِي عَبْدِي بِنَفْسِهِ، حَرَّمْتُ عَلَيْهِ الجَنَّةَ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 3463]
المزيــد ...
لە حەسەنەوە فەرمووی: جوندوب کوڕی عبد الله -ڕەزای خوای لێبێت- لەم مزگەوتەدا هەواڵی پێداین، وە هەموو قسەکانیمان لەبیرە وهیچمان لەیاد نەکردووە لەو کاتەوەی هەواڵی پێداوین، وە گومانمان نییە لە ڕاستگۆیی جوندوب ودرۆ ناکات بەدەم پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«لە ئوممەتانی پێش ئێوە کەسێک هەبوو برینێکی پێوە بوو، وئارامی نەگرت لەسەر ئازاری برینەکەی، بۆیە چەقۆیەکی هەڵگرت، وکردی بە برینەکەی دەستیدا، وخوێنی بەربوو، وەفاتی کرد ومرد، الله فەرمووی: بەندەکەم ئارامی نەگرت وخۆی تیابرد، وبەهەشتم لەسەر حەرام کرد».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 3463]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی پێداوین کە لە ئوممەتانی پێش ئێمە کەسێک هەبوو وبرینێکی پێوە بوو، وئارامی نەگرت لەسەر ئازاری برینەکەی، بۆیە چەقۆیەکی هەڵگرت ودەستی پێ بڕی وهەوڵی خۆ کوشتنی دا، وخوێنی دەستی نەوەستایەوە و وەفاتی کرد، الله -تعالی- فەرمووی: بەندەکەم ئارامی نەگرت وخۆی تیابرد، بۆیە بەهەشتم لەسەر حەرام کرد.