عَنْ رَافِعِ بْنِ خَدِيجٍ رَضيَ اللهُ عنهُ قَالَ:
كُنَّا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِذِي الحُلَيْفَةِ، فَأَصَابَ النَّاسَ جُوعٌ، فَأَصَابُوا إِبِلًا وَغَنَمًا، قَالَ: وَكَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي أُخْرَيَاتِ القَوْمِ، فَعَجِلُوا، وَذَبَحُوا، وَنَصَبُوا القُدُورَ، فَأَمَرَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِالقُدُورِ، فَأُكْفِئَتْ، ثُمَّ قَسَمَ، فَعَدَلَ عَشَرَةً مِنَ الغَنَمِ بِبَعِيرٍ فَنَدَّ مِنْهَا بَعِيرٌ، فَطَلَبُوهُ، فَأَعْيَاهُمْ وَكَانَ فِي القَوْمِ خَيْلٌ يَسِيرَةٌ، فَأَهْوَى رَجُلٌ مِنْهُمْ بِسَهْمٍ، فَحَبَسَهُ اللَّهُ، ثُمَّ قَالَ: «إِنَّ لِهَذِهِ البَهَائِمِ أَوَابِدَ كَأَوَابِدِ الوَحْشِ، فَمَا غَلَبَكُمْ مِنْهَا فَاصْنَعُوا بِهِ هَكَذَا»، فَقَالَ أي رافع: إِنَّا نَرْجُو -أَوْ نَخَافُ- العَدُوَّ غَدًا، وَلَيْسَتْ مَعَنَا مُدًى، أَفَنَذْبَحُ بِالقَصَبِ؟ قَالَ: «مَا أَنْهَرَ الدَّمَ، وَذُكِرَ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ فَكُلُوهُ، لَيْسَ السِّنَّ وَالظُّفُرَ، وَسَأُحَدِّثُكُمْ عَنْ ذَلِكَ: أَمَّا السِّنُّ فَعَظْمٌ، وَأَمَّا الظُّفُرُ فَمُدَى الحَبَشَةِ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 2488]
المزيــد ...
لە ڕافیعی کوڕی خەدیجەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
«لەگەڵ پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- لە (زول حولەیفە:ذي الحليفة)، خەڵکی تووشی برسێتی بوون، لە دەستکەوتی جەنگ هەندێک وشتر ومەڕوماڵاتیان هێنا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پشتی خەڵکەکەوە بوو، بەپەلە ئاژەڵەکانیان سەربڕی وگۆشتەکانیان کردە نێو مەنجەڵەكانەوە وکوڵاندیان؛ (کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات) فەرمانی کرد بەوەى مەنجەڵەکان سەرەو وژێر بکرێن (بڕژێندرێن) بۆیە سەرەو ژێر کران، پاشان (دەستكەوتەكەی) دابەشكرد، دە پەز (مەڕ وبزنی) بەرامبەر بە یەک وشتر دانا، یەکێک لە وشترەکان ڕایکرد وخەڵکی بە ماندووبوونێکی زۆرەوە شوێنی کەوتن، وخەڵكەكە تەنها چەند ئەسپێکی کەمیان پێبوو، کابرایەک تیرێکی وەشاند وبە ویستی خودا وشترەکە وەستا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەندێ ئاژەڵ وەکو ئاژەڵی دڕندە وان، ئەگەر نەتانتوانى زاڵ بن بەسەریاندا بەم شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن»، ڕافیع ووتی: ئێمە هیوادارین (یان دەترسین) لەوەی سبەی ڕووبەڕووی دوژمن ببینەوە، وچەقۆمان پێ نییە، ئایا بە قامیش (لێواری تیژی قامیش) سەریان ببڕین؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرشتێک خوێنێكی زۆر بڕژێنێت بەکاریبهێنن، ولەو گۆشتە بخۆن کە ناوی خودای لەسەر هێنراوە (لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵەکە)، بەڵام ددان وچڕنووکەکان بەکارمەهێنن بۆ سەربڕینی، هۆی ئەمەتان پێدەڵێم: چونکە ددان ئێسکە، وچڕنووکەکان چەقۆی حەبەشییەکانە».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 2488]
ڕافیعی کوڕی خەدیج -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە لەگەڵ پێغەمبەر بوون -صلى اللە علیە وسلم- لە زی حولەیفە، وخەڵكی تووشی برێتی بوون، لەهەمان كاتدا وشتر وپەزێكی زۆریان دەستكەوتبوو لە سەرەنجامی جەنگان دژی موشریكەكان، بەپەلە هەندێكیان لێ سەربڕین پێش دابەشكردنی ئەم دەستكەوتە، ولە نێو مەنجەڵەكان گۆشتەكانیان كوڵاند بەبێ ئەوەی ڕوخسەت لە پێغەمبەر وەربگرن -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پشتی خەڵكەكەوە ڕێی دەكرد؛ كاتێك زانی سەبارەت بە مەنجەڵەكان، فەرمانیكرد بەوەی سەربەرەو خوار بكرێن لەگەڵ ئەو مەرگەی تێیاندایە، پاشان دەستكەوتەكانی لەنێویان دابەشكرد، دە پەز -مەڕ وبزنی- بەرامبەر بە یەك وشتر دانا، وشترێك ڕایكرد، نەیانتوانی بیگرن وبە شوێنیدا بكەون، ولەو شوێنە ئەسپی كەمی لێبوو، پیاوێك تیرێكی تێ وەشاند، بە ئیزنی خودا وشترەكە وەستا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەم ئاژەڵانە ماڵیانە خوویان هەیە وەكو خووی دڕەندەكان، هەركاتێك نەتانتوانی زاڵ بن بەسەریاندا وبیانگرن؛ بەم شێوەیە هەڵسوكەوتی لەگەڵدا بكەن. رافیع ووتی: ئێمە هیوادارین سبەی ڕووبەڕووی دوژمن بینەوە ودەترسین لەوەی سەربڕینی ئاژەڵەكان بە چەكەكانمان ببێتە هۆی كول بوونیان لەكاتێكدا پێویستیەكی زۆرمان بە سەربڕینیان هەیە، وچەقۆمان پێ نییە، ئایا دەكرێت بە لقی قامیشی ناوبۆش سەریان ببڕین؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: هەرشتێك ببێتە هۆی ڕشتنی خوێن بە زۆری، وناوی خوای لەسەر هێنرا ئەوا بیخۆن، جگە لە ددان وچڕنوك نەبێت، پێتان دەڵێم سەبارەتیان: ددان ئێسكە، وچڕنوك بەكاردەهێنرێت لەلایەن موشریكەكانی حەبەشەوە.