عن أَسْمَاء بِنْت أَبِي بَكْرٍ رضي الله عنهما قالت: «نَحَرْنَا عَلَى عَهْدِ رَسُولِ الله صلى الله عليه وسلم فَرَسًا فَأَكَلْنَاهُ». وَفِي رِوَايَةٍ «وَنَحْنُ بِالْمَدِينَةِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەسمائی کچی ئەبوبەکرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەسپێکمان سەربڕی وخواردمان»، ولە گێڕانەوەیەکدا: «لە کاتێکدا لە مەدینە بووین».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەسمائی کچی ئەبوبەکری سدیق -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەسپێکیان سەربڕی ولە گۆشتەکەیان خوارد، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر دروستی خواردنی گۆشتی ئەسپ، ونابێت کەسێک بیری بۆ لای ئەوەى بچێت کە خواردنی گۆشتی ئەسپ حەرامە چونکە ناوى لەگەڵ ناوی گوێدرێژ وهێستر باسکراوە لەم ئایەتەدا، کە خواى گەورە دەفەرموێت: ﴿وَالْخَيْلَ وَالْبِغَالَ وَالْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً وَيَخْلُقُ مَا لا تَعْلَمُونَ﴾ [النحل: 8], واتە: ﴿وئەسپ وهێستر وگوێدرێژی (بۆ دروستکردوون) لەبەر ئەوەی سواریان بن وھۆی ڕازاندنەوەش بن بۆ ئێوە، وخودا شتی وا دروست دەکات کە هەرپێیان ئێوە نایزانن (زانستتان سەبارەتیان نییە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر