عن أبي قتادة الأنصاري رضي الله عنه قال: «خَرَجْنَا مَعَ رَسُول الله صلى الله عليه وسلم إلَى حُنَيْنٍ -وَذَكَرَ قِصَّةً- فَقَالَ رَسُولُ الله صلى الله عليه وسلم : مَنْ قَتَلَ قَتِيلاً لَهُ عَلَيْهِ بَيِّنَةٌ فَلَهُ سَلَبُهُ» قَالَهَا ثَلاثاً.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی قەتادەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بەرەو جەنگی حونەین -وباسی بەسەرهاتەکەى کرد-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی:«هەرکەسێک کوژراوێکی کوشتبێت کە بەڵگەی لەسەری هەبووبێت (لەسەر کوشتنی) ئەوا پشکەکانى (کوژراوەکە لە کافران) بۆ ئەو دەبێت (بۆ بکوژەکە دەبێت لە مسوڵمانان)» سێ جار ئەمەى فەرموو.
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ڕۆژی حونەیندا فەرمووی: هەرکەسێک کوژراوێکی کوشتبێت لە کافرەکان کە شاهێد وبەڵگەى هەبێت لەسەر کوشتنی ئەوا پشکی ئەو کوژراوە بۆ بکوژەکەیە لە مسوڵمانان، واتا: هەموو جل وچەک وئاژەڵ وشتومەکی کوژراوەکە بۆ بکوژەکەیە، وئەبی قەتادە پیاوێکی کوشت، وبە ئەوانەى دەوروپشتی ووت: من پیاوێکم کوشت، وسوێندی خوارد لەسەر ئەو کەسەی کە بەمەى زانیووە (بەم کوشتنەى زانیووە وبینیوویەتی) کە شاهێدی بۆ بدات، ئەمەی سێ جار ووت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا پورتوگالی مالایالام
پیشاندانی وەرگێڕانەکان