عن عمر بن الخطاب أنه سمع رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «لأُخْرِجَنَّ اليهودَ والنصارى مِن جَزِيرة العرب حتى لا أدَعَ إلا مُسلما».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «بەدڵنیاییەوە، جولەکەکان ونەسڕانیەکان دەردەکەم لە دورگەی عەرەب هەتاوەکو تەنها مسوڵمانان تێیدا دەمێننەوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوور وپێداگیر بووە لەسەر دەرکردنی جولەکە ونەسڕانیەکان لە دورگەی عەرەبی، بۆ ئەوەى دوو ئاین نەمێنێتەوە لەم دورگەیەدا، وبۆ ئەوەى تەنها تاکە ئاینی یەک خودا پەرستی (ئیسلام) بمێنێتەوە لە دورگەی عەرەبی چونکە شوێنی بنچینەى بڵاوبوونەوە ودەستپێکردنی ئیسلامە بۆیە دەبێت بپارێزرێت، وبۆ ئەوەى هیچ دروشم ونیشانەیەکی شیرکی تێدا نەمێنێتەوە، وتێکەڵ بوون لەگەڵ موشریکەکان شەڕ وزیانی بە دواوەیە، وترسی خۆچواندنی تێدایە بە ئەوان، وترسی بە باشدانانى بیروباوەڕ وپەرستن ومامەڵە پوچەڵ وخراپەکانیان هەیە، وترسی حەزکردن بە خۆچواندن پێیان هەیە لە لایەن مسوڵمانی ئاساییەوە کە درک وتێگەیشتنی وەکو پێویست نییە، بۆیە پێویستە مسوڵمانان جیا بکرێنەوە و وڵاتیان سەربەخۆ وجیاواز بێت، ودوور بن لە تێکەڵبوون لەگەڵ موشریکەکان، وبۆیە پێویستە جولەکە ونەسڕانی وشوێنکەوتەی هەر ئاینێکی تر دەربکرێن لە دوورگەی عەرەبی، ودوورگەی عەرەبی تایبەتە بە مسوڵمانان وشوێنی دابەزینی وەحیە (سروشە)، ونابێت بە هیچ شێوە وحاڵەتێک لە حاڵەتەکان جگە لە مسوڵمانان تێیدا بژین.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر