عن عمرو بن شعيب، عن أبيه، عن جده قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «يَدُ المسلمين على مَن سِواهم، تَتَكافَأُ دِماؤهم وأموالُهم، ويُجِيرُ على المسلمين أدْناهم، ويَرُدُّ على المسلمين أَقْصَاهم».
[حسن] - [رواه أبو داود وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەمرو کوڕی شوعەیب، لە باوکیەوە، لە باپیریەوە، کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «مسوڵمانان یەکدەستن بەرامبەر ئەوانى تر (دژی دوژمنان)، وخوێن وماڵیان یەکسانە (لە ڕوانگە حورمەت وپاراستنەوە)، وپەیمانى پاراستن درابێت لە لایەن کەمترینیان* دەبێت بپارێزرێت لە لایەن هەموو مسوڵمانانەوە، ومسوڵمانان (دەستکەوتنی جەنگ) دەگەڕێننەوە بۆ دوورترین کەسیشیان**». *(کەمترین: مەبەست یەک کەس، یان نزمترین کەسە لە ڕوانگەی پلەپایە ئەگەر بەندە -کۆیلەیەکیش- بێت)، **(دوورترین کەس: واتە دەستکەوتەکانى دەنگ دەردێت بە هەموو ئەوانەى بەشداری جەنگیان کردووە ئەگەرچیش پاشەوەى ڕیزەکانى جەنگ بێت ودوورترین کەس بێت لە ڕیزەکانی پێشەوە)
حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پێویستە وشەی مسوڵمانان یەکگرتوو بێت، وهەڵوێستیان بەرامبەر دوژمنانیان یەک بێت، ناکۆک نەبن ویەکتری سەرشۆڕ نەکەن، بەڵکو هەموویان یەک دەست وکۆمەڵگان بەرامبەر دوژمنان، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَٱعْتَصِمُوا۟ بِحَبْلِ ٱللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا۟} [ال عمران: 103] واتە:{ھەمووتان دەست بگرن بەھۆی پەیوەستیتان بە ئاینی خوداوە و لێک جیا مەبنەوە (ناکۆک مەبن) وهەروەها پەروەردگار دەفەرموێت: {وَلَا تَنَـٰزَعُوا۟ فَتَفْشَلُوا۟ وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ} [الأنفال: 46] واتە:{وە جیاواز (وناكۆک) مەبن و دووبەرەکی مەکەن چونکە بەھۆیەوە دەشکێن و لاواز دەبن و ھێز وشکۆتان نامێنێت}، هەروەها خوێنی مسوڵمانان یەکسانە لە دیە* وتۆڵەسەندنەوەندا، وهیچ مسوڵمانێک لە مسوڵمانێکی تر باشتر نییە لە ڕوانگەى ڕەچەڵەک ونەتەوە وڕەنگەوە، ئەوان یەکسانن سەبارەت بە ئەم مافە واجبە وئەرکی سەرشانیان بەهەمان شێوە، وهەروەها ئەگەر مسوڵمانێک پەیمانی پاراستنی دا بە کافرێک؛ ئەوا دەبێت مسوڵمانان ئەم پەیمانە بپارێزن، وڕێز لە ئەم سپاردەیە بگرن، ونابێت سنووری ئەم پەیمان وگرێبەستە تێبپەڕێنن. وهەروەها لە فەرموودەکەداهاتووە: ئەگەر سوپایەک یان مەفرەزەیەک لە سوپای مسوڵمانان دەستیان گرت بەسەر دەستکەوتنی جەنگدا (غەنیمەدا) ئەوا لەم حاڵەتەدا دەستکەوتی جەنگ بۆ هەموویان دەبێت؛ دوور ونزیکیان لە بەرەکانى پێشەوەى جەنگ، چونکە بە هێزی هەموویان ئەم دەستکەوتە بەدەست هێنراوە، وئەوەى دەکەوێتە نێو ماڵی گەنجینەى مسوڵمانان (بیت مال المسلمین) بۆ هەموو مسوڵمانانە لە سەرەوە بۆ خوارەوە، وئەگەرچیش هۆکاری بەدەستهێنانى ئەم گەنجینەیە ئەوانە بێت لە خوارەوەدان (واتا سەرباز وجەنگاوەر بوون). *(دیە: ئەو نرخەیە دەدرێت بەرامبەر ئازاردان یان کوشتنی خوێنی مسوڵمانێک)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی چینی فارسی هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان