عن أبي صِرْمة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال:
«مَنْ ضَارَّ ضَارَّ اللهُ بِهِ، وَمَنْ شَاقَّ شَقَّ اللهُ عَلَيْهِ».

[حسن] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد] - [سنن الترمذي: 1940]
المزيــد ...

لە ئەبی صیرمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەی زیان بە مسوڵمانێک بگەیەنێت؛ ئەوا خوای گەورە زیان بە ئەو کەسە دەگەیەنێت، وئەوەی ناڕەحەتیەک بهێنێتە سەر مسوڵمانێک؛ ئەوا خوای گەورە ناڕەحەتی دەهێنیتە سەر ئەو کەسە».

[حەسەنە] - [رواه أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد] - [سنن الترمذي - 1940]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە سەبارەت بە زیانگەیاندن بە مسوڵمان، یان تووشکردنی بەناڕەحەتی وبارگرانی لەنەفسی یان ماڵی یان خێزانی، وئەوەی ئەم کارانە بکات خواى گەورە هاوشێوەى کارەکەى خۆی سزای دەدات، وپاداشت هاوشێوەی کردەوەیە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. حەرامبوونی زیانگەیاندن بە مسوڵمان وتووشکردنی بە ناڕەحەتی وبارگرانی.
  2. خواى گەورە تۆڵە دەسێنێتەوە بۆ بەندەکانى.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر