عن عبد الرحمن بن أبي ليلى قال: «لقيني كَعْبُ بْنُ عُجْرَةَ فقال: ألا أُهْدِي لك هدية؟ إن النبي صلى الله عليه وسلم خرج علينا، فقلنا: يا رسول الله، قد عَلِمْنا الله كيف نُسَلِّمُ عليك؛ فكَيف نُصَلِّي عليك؟ فقال: قولوا: اللَّهُمَّ صَلِّ على محمد وعلى آل محمد؛ كما صَلَّيْتَ على إبراهيم، إنَّك حميد مجيد، وبَارِكْ على محمد وعلى آل محمد؛ كما باركت على إبراهيم، إنَّك حميد مجيد».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبدالرحمان کوڕی ئەبی لەیلی دەڵێت: کەعبی کوڕی عوجرە بە لامدا تێپەڕی، ووتی: ئایا دیاریەکت پێببەخشم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لامان، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، زانیمان چۆن سەلامت لەسەر تۆ بدەین، ئایا چۆن سەڵاوات لەسەر تۆ بدەین؟ فەرمووی: «بڵێن: (اللَّهُمَّ صَلِّ على محمد وعلى آل محمد؛ كما صَلَّيْتَ على إبراهيم، إنك حميد مجيد، و بَارِكْ على محمد وعلى آل محمد؛ كما باركت على إبراهيم، إنك حميد مجيد )، واته: (خودایە وەسف وستایشی موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى بکە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن وەسف وستایشی ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانیت کرد -علیه السلام-، وبەرەکەت وپیرۆزی بڕژێنە سەر موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن بەرەکەتت ڕژانە سەر ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانی -علیه السلام-)».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە دووپاتی مەزنی پلەوپایەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکاتەوە لە لای پەروەردگاری، عبدالرحمان کوڕی ئەبی لەیلی یەکێک لە چاکترین وزاناترینی تابعینەکان گەیشت بە کەعبی کوڕی عوجرە، کەعب ووتی: (ئایا دیاریەکت پێ ببەخشم؟) باشترین شت کە بە دیاری پێشکەشی یەکتریان دەکرد دانایی ومەسەلەکانى زانستی شەرعی بوو، ئیتر عبدالرحمان دڵخۆش بوو بە وەرگرتنی ئەم دیاریە بەنرخە، و ووتی: (بەڵێ، دیاریەکەم پێببەخشە). پاشان کەعب ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە دەرەوە بۆ لامان و ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، فێرت کردین چۆن سەلامت لێبکەین، بەڵام چۆن سەڵاوات لەسەرت بدەین؟ فەرمووی: بڵێن وپاشان چۆنیەتی سەڵاواتدانى فێرکردن، کە بە واتاى ئەوە دێت داوا لە خودا بکەن کە سەڵاوات بدات لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەهل وبەیتی وشوێنکەوتووانی ئاینەکەى، وئەم سەڵاواتدانە بەهۆی زۆری وبەرەکەت بوونی وەکو سەڵاواتدانە لەسەر پێغەمبەر ئیبراهیم -علیه السلام- وئەهل وبەیتی وشوێنکەوتووانی بێت، کە ئەمانەیش بریتین لە شوێنکەوتووانى لە پێغەمبەران وچاکەکاران، وداوا بکەن کە خودا خێر زیاد بکات بۆ سەر موحەمەد وئەهل وبەیتی موحەمەد وشوێنکەوتووانى، هەروەکو زیاد وبوونی خێر وبەرەکەت بۆ سەر ئیبراهیم وئەهل وبەیتی وشوێنکەوتووانى. خواى گەورە شایستەی هەموو حەمد وسوپاسکردنێکە وخاوەنی شکۆداریە، خودا بەخشندەیە وزۆر دەبەخشێت. وئەوەى کە هەمووی یەکدەنگە لەسەری کە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- باشترین بوونەوەر ودروستکراوی خودایە، ئایا چۆن داوا دەکرێت کە خودا سەڵاوات بدات لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو سەڵاواتدان لەسەر ئیبراهیم -علیه السلام- ئایا ئەمە مانای ئەوە نییە کە پێغەمبەر ئیبراهیم پلەی بەرزترە لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چونکە چوێندراو پێی سەڵاواتدانە لەسەر پێغەمبەر ئیبراهیم وشوێنکەوتووانى ئەمیش لای زانایانی زمانەوانى واتای ئەوەیە کە چوێندراو پێی پلەی بەرزترە؟ باشترین وەڵام: نەخێر، چواندنەکە ئەو مانایە ناگەیەنێت بەڵکو چواندنەکە بۆ داوا کردنی سیفەتێکە کە بە پێغەمبەرانی تر بەخشراوە، پێغەمبەر ئیبراهیم -علیه السلام- وئەهل وبەیتی وشوێنکەوتووانى بریتین لە هەموو پێغەمبەران بە پێغەمبەرمانی خۆمانیشەوە -صلى اللە علیە وسلم-؛ واتا مەبەست لە نزاکە ئەوەیە کە داوا دەکرێت کە خودا سەڵاواتێک بدات لە سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە گوێرەی سەڵاواتدان بێت لەسەر هەموو پێغەمبەران لە سەردەمی پێغەمبەر ئیبراهیمەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی السويدية الأمهرية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر